ده‌میرتاش: كاتی به‌دیهێنانی مافه‌كانی گه‌لی كورده‌ له‌ توركیاو عێراق‌و سوریا

هاوسه‌رۆكی پارتی دیموكراتی گه‌لان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ئێستا كاتی به‌دیهێنانی مافه‌كانی گه‌لی كورده‌ له‌هه‌رسێ وڵاتی توركیاو عێراق‌و سوریاو ده‌شڵێت:"ڕۆژێك دێت جڵه‌وی ده‌سه‌ڵات ده‌كه‌وێته‌ ده‌ستمان".

(سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش) هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په‌ له‌میانه‌ی وتارێكدا له‌شاری باتمان ڕایگه‌یاند، كاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ كورد له‌توركیاو عێراق‌و سوریا مافه‌كانی به‌ده‌ستبهێنێت.

له‌په‌یامێكیشدا بۆ (ئه‌حمه‌د داودئۆغڵو) سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا ده‌میرتاش وتی:"مێژوو ڕه‌حمت پێناكات‌و به‌سه‌رۆك وه‌زیرانێكی خوێنڕێژ له‌قه‌ڵه‌مت ده‌دات، تاكه‌ شت كه‌ ڕزگارت ده‌كات، ده‌ستگرتنی كورده‌، ئه‌گه‌رنا شكستده‌هێنیت".

وتیشی:"داوامان لێده‌كه‌ن له‌ژێر ناوی تورك یه‌كڕیزیمان بپارێزین، به‌ڵام كوردین‌و قبوڵی ناكه‌ین، چیتر ببینه‌ هاوڵاتی ژماره‌ دوو".



PM:05:08:28/02/2016