لە پردێ شەهیدان شكستی بە ئاڵتوون كۆپری هێنا

لە میانەی دواگەڕی  قۆناغی یەكەمی خولی یانەی پلە یەكەكانی كوردستان و لە میانەی ركابەرییەكانی دوا ریز بەندی  كۆمەڵەی دووەمی خولەكە ، یانەی شەهیدان تووانی بردنەویەكی گرنگ لە یانەی ئاڵتوون كۆپری  خانە خوێ بباتەوە بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆلێك .


ئێوارەی رۆژی 29/2/2016 و لە یاریگای خۆی لە شاروچكەی پردێ یانەی ئاڵتوون كۆپری مێوانداری لە یانەی شەهیدان كرد ، هەردوو یانەكە لەو یارییەدا یەك هێوایان هەبوو  ئەویش دەستبەر كردنی یەكەم بردنەوە و یەكەم سێ خاڵە لەو خولەدا ، لە گێمی یەكەمدا یانەی شەهیدان گورزێكی كوشندە ی لە یانەی ئاڵتوون كۆپری وەشاند و پاش تێپەر بوونی  دقیقەیەك لە یارییەكە و بە هەڵەیەكی زەقی گۆڵچی یانەی ئاڵتوون كۆپری یاریزان ( سامان لەتیف ) یانەی شەهیدان بووە خاوەن یەكەم گۆڵی یارییەكە ، ئەم گۆڵە لە ناكاوە پلانەكانی یانەی ئاڵتوون كۆپری سەر وژێر كرد و یاریزانەكان لە هەوڵی ئەوەدا بوون سەرەتا ئەنجامەكە یەكسان بكەن بەڵام  هیڵی بەرگری  یانەی شەهیدان بواریان نەدا مەترسی لە سەر گۆڵەكەیان دروست بێت و لە بەرامبەردا یاریزانانی هێلی شەهیدان زیاتر پشتیان بە دژە هێرش دەبەست و سوود وەرگرتن لە بەرەوپێش رۆیشتنی بەرگریكارانی ئاڵتوون كۆپری و لە دقیقەی 15 یارییەكە یاریزانی یانەی شەهیدان ( بەرهەم محەمەد ) و لە هەولێكی كەسی جوان نزیكە بوو لە تۆمار كردنی گۆڵی دووەمی یانەكەی بەڵام تۆپەكەی ئاراستەی دەرەوەی یاریگا كرد ،  لە بەرامبەردا یاریزانانی یانەی ئاڵتوون كۆپری هەوڵەكەنیان نەوەستاند ولە دقیقەی 20دا  لێدانێكی سەری یاریزانی یانەی ئاڵتوون كۆپری ( بارزان ئیبراهیم) لە تەنیشتی ستوونی گۆڵس شەهیدان چووە دەرەوەی یاریگا ، لە دقیقەی 35 و بەهەمان سیناریوی گۆڵی یەكەمی شەهیدان و هەمان یاریزان ( سامان لە تیف ) دووەم گۆڵی خۆی و یانەی شەهیدانی تۆمار كرد ،  ئەم گۆڵە تا ڕادەیەك شیرازەی یاریكردنی یانەی ئاڵتوون كۆپری شێواند و سەرجەم هەولەكانی بێ ئەنجام و مەترسی بوون و گێمی یە كەم بە پێشكەوتنی یانەی شەهیدان بە دوو گۆڵی خاوێن تەواو بوو ، لە گێمی دووەم یارییەكە و هە ر لە سەرەتاوە تیپی میوان زیات ربە شێوەی بەرگری یاری دەكرد ئەمەش وای كرد تۆپ زیاتر لای یاریزانانی یانەی ئاڵتوون كۆپری بێت و لە درێژەی هەوڵەكانی یاریزانانی ئاڵتوون كۆپری و لە دقیقەی 64 یارییەكە یاریزان ( ئەدیبایۆر نورەدین ) جیاوازیەكەی بۆ یانەی ئاڵتوون كۆپری كەم كردەوە و یەكەم گۆڵی یانەی ئاڵتوون كۆپری تۆمار كرد ، ئەم گۆڵە بووە هۆی ئەوەی یاریزانانی یانەی ئاڵتوون كۆپری زیاتر پەلە بكەن و لە یارییەكانیاندا ئەوە بەدەر دەكەوت ، لە بەرامبەردا یاریزانانی یانەی شەهیدان زیاتربە شێوەی بەرگری یارییان دەكرد و پەنایان بۆ دژە هێرشەكان دەبوو ، ئەمەش بووە هۆی زیاتر تۆپ لە ناوە راست یاریگا بێت و سەرجەم هەوڵەكانی یانەی ئاڵتوون كۆپری بۆ یەكسان بوونی ئەنجامەكە ئەنجامی نەبوو و یارییەكە بە بردنەوەی یانەی شەهیدان بە دوو گۆڵ بەرامبەر بەگۆلێك كۆتایی هات و یانەی شەهیدان یەكەم سێ خالی لە خولەكە دەستبەر كرد و لە بەرامبەر یانەی ئاڵتوون كۆپری  لە دوایین رز بەندی گرووپەكە بە بێ هیچ خاڵ مایەوە .


spee sport - KFA


PM:11:25:29/02/2016