بەریتانیا ئامادەیە هەموو هاوکاریەکی هەرێمی کوردستان بکات

دوێنێ ٣/١ د. یوسف محەمەد سادق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە بینای پەرلەمانی بەریتانیا چاوی کەوت بە جۆرج هاورس و ستیف رید و شفگۆن مەکدۆنا، ئەندامانی پەرلەمان بەریتانیا لە فراکسۆنی پارتی کرێکارانی بریتانیا.

لە سەرەتای کۆبونەوەکەدا سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان هەل ومەرجی سیاسی و ئابوری ئێستای کوردستانی بۆ پەرلەمانتارەکان رووکردەوە، تاکیدی لەسەر ئەوە کردەوە کە ئەو دۆخە نالەبارو ناسەقامگیری ئێستای کوردستان بەشێوەیەکی زۆر خراپ کاریگەری هەبوە لە سەر ژیانی هاوڵاتیان و لە ئێستادا ناڕەزایەکی زۆر هەموو چین و توێژەکانی گرتوەتەوە.

لای خۆشیەوە جۆرج هاورس پەرلەمانتاری پارتی کرێکارانی بەریتانی باسی ئەوەی کرد کە ئەوەی لە کوردستاندا روویداوە کودەتایە بەسەر پەرلەمانداو لە وڵاتێکی دیموکراسیدا نابێ رێگە بەو کارە بدرێت، چونکە کاریگەری خراپی نەک هەر بۆ هەرێمەکە، بەڵکو ئاسایشی ناوچەکەش دەبێ.

دواتر هەر لە بیانی پەرلەمانی بەریتانیا سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە گەڵ ستیف رید و کە پەرلەمانتاری پارتی کرێکارانی بەریتانیان کۆبوەوە و باسی بارودۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان و ناوچەکەکرا. ستیف رید وتی "ئێمە دۆستی گەلی کوردین و چیمان پێ بکرێت بۆ ئەوەی گەلی کورد لە خۆشگوزەرانیدا بژی درێغی ناکەین و پرسی کودەتاکردن بە سەر پەرلەمانی کوردستان دەخەینە ئەجەندای کاری خۆمانەوە و بۆ ئەو مەبەستە راپۆرتێکی ورد لە سەر ئەم هەلومەرجەی کوردستان ئامادە دەکەن و لە نزیکتری دەرفەتدا لە پەرلەمان لە گەڵ هاوڕێکانماندا قسەی لەسەر دەکەین"، ستیف ئامادەیی خۆشی نیشاندا بۆ هاوکاری کردنی هەر لیژنەیەک کە لە پەلەمانی عێراق و هەرێمەوە بێن بۆ بەدواداچون بۆ ئەو سەروەت وسامانەی کە لە لایەن پەرپرسانەوە هێنراون بۆ دەرەوە.


AM:08:45:02/03/2016