هونەرمەندان بۆ وازهێنانی شیرین چییان كرد؟

ئەستێرە بەناوبانگەكانی عەرەب بە توندی دژی بڕیاری وازهێنانی شیرین عەبدولوەهاب وەستانەوە و دوای پەشیمان بونەوەیان لێكرد.

ئەستێرە بەناوبانگەكانی عەرەب لەڕێی پەیامی جیاوازەوە دژی بڕیارەكەی شیرین بۆ وازهێنان لە كاری هونەری وەستانەوە و دوایان لێكرد بە زوترین كات لەو بڕیارەی پەشگەزبێتەوە.

ئەلیسا وەك یەكەم هونەرمەند لەڕێی پەیجە تایبەتەكەیەوە لە تویتەر باسی لەوە كردووە كە ئەو بڕیارە ڕازی نییە و لەئێستادا هەمووان پێویستیان بە دەنگی ئەوە.

كازم ساهیر لەڕێی پەیامێكی تەلەفزیۆنییەوە ئاماژە بەوەكردووە كە ئەو یەكێكە لە هەوادارانی شیرین چونكە ئەو خانمە چەندین سیفاتی باشی تێدا كۆبۆتەوە، بۆیە پێویستە لەو بڕیارەی پەشیمان بێتەوە.

چەندین هونەرمەندی دیكەش وەك (عاسی حلانی، سابر روباعی، ئەحلام، وائل جەسار، سەمیرە سەعید، لەتیفە، نەوال زوغبی) چەندین هونەرمەندی دیكەش دوایان لەو خانمە كردووە لە بڕیارەكەی پەشیمان بێتەوە ، زۆرینەیشیان پێیان وایە كە ئەو بڕیارەی كاتییە.



PM:02:51:02/03/2016