لە یادی ٢٥ ساڵ تێپەڕبوون بەسەر راپەرینی ساڵی ١٩٩١ ی خەڵکی کوردستان، بزووتنەوەی گۆڕان داوای هەڵوەشانەوەی حکومەتی هەرێم و پێک‌هێنانی حکومەتێکی رزگاری نیشتمانی دەکات.
لە بەیانێکدا بە بۆنەی یادی ڕاپەڕینەوە، بزووتنەوەی گۆڕان داوا دەکات دوای هەڵوەشانەوەی ئەم حکومەتەو پێک‌هێنانی حکومەتی رزگاری نیشتمانی، لەماوەی شەش مانگدا هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بکرێتەوە.
ده‌قی راگه‌یاندراوه‌كه:
راپه‌ڕینی ئازار‌و به‌هاری ١٩٩١ یه‌كێكه له ده‌سكه‌وته مه‌زنه‌كانی گه‌لی كورد‌و جوڵانه‌وه‌ی رزگاریخوازی خه‌ڵكی كوردستان له سه‌ده‌ی بیسته‌م. له‌و وێستگه مێژوییه‌دا جه‌ماوه‌رو هێزی پێشمه‌رگه توانیان بۆ یه‌كه‌م جار ده‌سه‌ڵاتی به‌عس له كوردستان راماڵن‌و شار‌و شارۆچكه‌كانی كوردستانی عیراق، به كه‌ركوكه‌وه، ئازاد بكه‌ن. لایه‌نه‌كانی به‌ره‌ی كوردستانی‌و هێزه سیاسییه‌كانی تر توانیان به یه‌كگرتوویی‌و ژیرانه كات‌و شێواز‌و به‌رنامه‌ی راپه‌ڕین داڕێژن‌و، به پشتیوانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك‌و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان‌و رێكخستنه‌كانی ناو شار‌و شانه چه‌كداره‌كان، سه‌ركه‌وتوانه راپه‌ڕین ئه‌نجام بده‌ن. رزگاربون له زوڵمی رژێمی به‌عس خه‌ونی ده‌یان ساڵه‌ی خه‌ڵكی كوردستان بو. له راپه‌ڕین ئه‌و خه‌ونه‌ی خه‌ڵك هاته دی، به‌ڵام تا ئێستاش به‌شێكی زۆری ئامانجه‌كانی راپه‌ڕین نه‌هاتونه دی.
ئه‌مڕۆ كوردستان‌و عیراق‌و ناوچه‌كه به بارودۆخێكی هه‌ستیارو ترسناكدا تێده‌په‌ڕن، كه ئه‌گه‌ر به‌رپرسانه خۆمانی بۆ ئاماده نه‌كه‌ین ره‌نج‌و قوربانیده‌یان ساڵه‌مان به‌فیڕۆ ده‌چێ. كوردستان‌و ناوچه‌كه بونه‌ته گۆڕه‌پانی ململانێی هێزه ئیقلیمی‌و جیهانییه‌كان. ئه‌و هێزانه خه‌ریكی داڕشتنه‌وه‌ی نه‌خشه‌ی سیاسی‌و جوگرافیای ناوچه‌كه‌ن. له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم كار ده‌كه‌ن بۆ قوڵكردنه‌وه‌ی ناكۆكی نێوان هێزو لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان‌و خۆساغكردنه‌وه له‌سه‌ر یه‌كێك له میحوه‌ره‌كان‌و به‌ده‌ستهێنانی ده‌سكه‌وتی تاكه كه‌سی‌و بنه‌ماڵه‌یی‌و حیزبی.
له ئێستادا ده‌بێ هه‌مو لایه‌نه سیاسییه‌كان به هاوبه‌شی ستراتیژێكی نه‌ته‌وه‌یی دابرێژن‌و په‌یوه‌ندییه‌كانمان له روانگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی باڵای نه‌ته‌وه‌یی‌و هه‌نگاونان به‌ره‌و مافی چاره‌ی خۆنوسین بێت. له‌سه‌ر ئاستی كوردستان، پێویسته په‌یوه‌ندی به‌هێز له‌گه‌ڵ به‌شه‌كانی تری كوردستان له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی باڵای نه‌ته‌وه‌یی دروست بكرێ به ره‌چاوكردنی تایبه‌تمه‌ندی هه‌ر به‌شێك‌و ده‌سوه‌رنه‌دان له كاروباری یه‌كتر.
دوای بیستوپێنج ساڵ له حوكمڕانی ده‌سه‌ڵاتی كوردی‌و به‌هۆی نه‌بونی سیستمێكی سیاسی ته‌ندروست‌و دامه‌زراوه‌ی نیشتیمانی له هه‌رێمی كوردستان‌و ده‌ستێوه‌ردانی حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان له هه‌ر سێ ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی هه‌رێم، ده‌سه‌ڵاتداران نه‌ك هه‌ر نه‌یانتوانیوه كیانێكی سیاسی دامه‌زراوه‌یی‌و هاوچه‌رخ دامه‌زرێنن به‌ڵكو هه‌رێمه‌كه‌مانیان توشی چه‌ندین قه‌یرانی قوڵ كردۆته‌وه. ئێستا له هه‌رێم قه‌یرانێكی دارایی دروستبوه، كه ره‌نگدانه‌وه‌ی نه‌ك ته‌نیا له‌سه‌ر بژێوی‌و گوزه‌رانی خه‌ڵك به‌ڵكو له‌سه‌ر باری كۆمه‌ڵایه‌تی‌و خێزان‌و ئاسایش‌و خوێندن‌و ته‌ندروستیهاوڵاتیانی كوردستان دروستكردوه. په‌رله‌مانی كوردستان، كه باڵاترین ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان‌و چاودێرییه، به بڕیارێكی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ئیفلیج كراوه‌و پرۆسه‌ی سیاسی په‌كخراوه‌و یه‌كڕیزی نیشتیمانی‌و ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی له
مه‌ترسیدان. یاسا به ئاشكرا پێشێل ده‌كرێ‌و گه‌نده‌ڵی‌و به‌تاڵانبردنی سامانی كوردستان له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه هه‌مو سنورێكی به‌زاندوه. تا ئێستاش خه‌ڵكی كوردستان نازانن سامان‌و داهاتی ئه‌م هه‌رێمه چه‌نده‌و چی لێدێ. رۆژ له دوای رۆژ ده‌سه‌ڵاتدارانی كوردستان‌و كۆمپانیا‌و كه‌سه نزیكه‌كانیان ده‌وڵه‌مه‌ندتر‌و هاوڵاتیانیش هه‌ژارتر ده‌بن. له كاتێكدا ده‌سه‌ڵاتداران خۆیان هۆكاری هه‌مو ئه‌و گه‌نده‌ڵی‌و قه‌یرانانه‌ن به‌ڵام وا خۆیان ده‌نوێنن كه به‌په‌رۆشن بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌كان‌و ده‌توانن قیاده‌ی چاكسازی بكه‌ن.له‌سه‌رو هه‌مو ئه‌وانه‌وه‌و له‌م بارودۆخه هه‌ستیارو ترسناكه‌دا پارتی دیموكراتی كوردستان به پیلانێكی ده‌ره‌كی هه‌وڵی دروستكردنی قه‌یرانێكی قوڵ‌و ئاڵۆزی تر ده‌دات دژی لایه‌نه سیاسییه‌كان‌و خۆیان له چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه راسته‌قینه‌كان ده‌دزنه‌وه.
هاوڵاتیانی خۆڕاگری كوردستان
ئێمه له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، له سۆنگه‌ی هه‌ستكردنمان به به‌رپرسیاریێتی به‌رامبه‌ر خه‌ڵكی كوردستان‌و ئه‌زمونه‌كه‌مان، جارێكی تر ته‌ئكید له‌سه‌ر گرنگی پاراستنی یه‌كریزی نیشتیمانی‌و به‌یه‌كه‌وه كاركردن ده‌كه‌ینه‌وه له پێناوی سه‌روه‌ری یاسا‌و گێڕانه‌وه‌ی شه‌رعیه‌ت بۆ دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان‌و به‌دیهێنانی شه‌فافیه‌ت له داهات‌و بواره‌كانی تری سیاسی‌و حوكمرانی‌وجێبه‌جێكردنی چاكسازی ریشه‌یی له هه‌مو جومگه‌كانی حوكمڕانیدا. به‌مه‌ش ده‌توانین چاره‌سه‌ری گونجاو بۆ هه‌مو قه‌یرانه‌كان بدۆزینه‌وه. به پێچه‌وانه‌وه، به‌رده‌وامبونی ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم له گوێنه‌گرتن له داخوازییه‌كانی خه‌ڵك‌و پرۆژه‌كانی چاكسازی بۆ ده‌رچون له‌م قه‌یرانانه، واده‌كات هیچ بژارده‌یه‌ك نه‌مێنێ جگه له هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئه‌م حكومه‌ته شكستخواردوه‌و پێكهێنانی حكومه‌تێكی رزگاری نیشتیمانی، كه هاوسه‌نگی‌و هاوبه‌شی ته‌واوی تێدابێ‌و له ماوه‌ی شه‌ش مانگدا ئاماده‌كاری بۆ هه‌ڵبژاردنێكی پاك‌و بێگه‌ردی پێشوه‌خت بۆ په‌رله‌مانی كوردستان بكات.
هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه ته‌ئكید ده‌كه‌ینه‌وه كه پشتیوانی ته‌واوی داوا ره‌واكانی موچه‌خۆرو هاوڵاتیانی كوردستان ده‌كه‌ین‌و هه‌مو شێوازێكی سیاسی‌و مه‌ده‌نی ده‌گرینه به‌ر بۆ به‌دیهێنانی مافه‌كانیان. داواكارین كه هاوڵاتیانی كوردستانیش به رێگای شارستانیانه‌و دور له توندوتیژی داواكارییه‌كانیان بخه‌نه‌ڕو.
نه‌مری بۆ شه‌هیدانی راپه‌ڕین‌و گشت شه‌هیدانی رێگای رزگاری‌و خه‌باتی مه‌ده‌نیله كوردستان.
سه‌ربه‌رزی بۆ هه‌مو ئه‌و پێشمه‌رگه‌و هێزانه‌ی له به‌ره‌كانی شه‌ڕدا به‌رگری له خاك‌و كه‌رامه‌تی گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌ن.
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان