داعش لەهێرشەکەی سەر گرێ سپی لاشەی ١٤٠ چەکداری جێهێشتووە

یەپەگە رایگەیاند لە هێرشێ چەکدارانی داعش بۆ سەر شاری گرێ سپی و دوای تێکشکاندیان، داعش ١٤٠ لاشەی کوژراوی دوای خۆی جێهشتووە.

ریدۆر خەلیل فەرماندەی یەكینەكانی پاراستنی گەل (یەپەگە) بەمیدکانی نزیک یەپەگەی راگەیاندووە " لەسەرەتای ئەم هەفتەیەوە چەكدارەكانی داعش لەهەردوو قۆڵی رەقەو وڵاتی تورکیاوە پەلاماری گرێ سپیاندا، بەڵام دوای شەڕێکی قورس و تێکشکاندنایان لاشەی (140) چەكداریان بەكوژراوی جێماوە.

ئەو بەرپرسەی یەپەگە دەلێت" لەئەنجامی سەختی شەڕو پێكدادانەكاندا (43) شەرڤانیان لێ شەهید بووە".

ناوبراو باس لەوە دەکات لەو شەڕانەدا ٢٣ هاوڵاتی مەدەنی کوژراون.

شەوی ٢/٢٧ داعش لە چەند قۆڵێكەوە پەلاماری گرێ سپیداو چەند گەڕەکێکی لێداگیركرد، بەڵام دوای شەڕێكی سەخت شەڕڤانان سەرلەنوێ کۆنترۆلێان کردەوە.



AM:12:08:03/03/2016