پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند" تەرمی دوو کەس کە زیاتر لە هەفتەیەکە فڕێدراون، لە چیای ئەزمەڕ دۆزرانەوە".
نەقیب سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە سپی راگەیاند" ئەو دوو تەرمە بە بەتانی و تەل پێچروان و فێڕدراون و تا ئێستا نەناسراونەتەوە".
وتەبێژی پۆلیس ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە دوو تەرمە بە دیوی دۆڵەمیراندا فڕێدراون و هەردووکیان نێرینەن و پۆلیس دەستیکردووە بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکەو تا ئێستا نەناسراونەتەوە.