یادی راپەڕین بەبێ پەخشی راستەوخۆ بەڕێوە چوو

یادی ٢٥ ساڵەی راپەڕینی خەڵکی کوردستان لە رانییە بەبێ پەخشی راستەوخۆی کەناڵەکان و رێگری لە میدیاکان بەڕێوەچوو.

ئەمڕۆ یادی ٢٥ ساڵەی راپەڕین لە شاری رانییە لەمەراسیمێکدا بەڕێووەچوو کە پەخشی راستەوخۆی میدیاکان تیادا قەدەغەکراو هاوکات هەر لەشەوی رابردووەوە رێگا لە میدیاو چالاکوانەکانی شارەکانی تر گیراوە کە بچنە ناو ئەو شارەوە.

ئیدارەی شارەکە نەیشاردەو رایگەیاند کە ئەوان رێگا نادەن بە پەخشی راستەوخۆی کەناڵەکان.

ڕێگانەدان بە پەخشی راستەوخۆی کەناڵەکان دەگەڕێتەوە بۆ ئەو مەترسییەی چەند رۆژێکە دەسەڵاتدارانی کوردستان خۆیان بۆ ئامادە کردووە کە ئەویش مەترسییە لەسەر هەڵدانی خۆپیشاندانێکی تر. 

ئەمڕۆ کاتژمێر ٨ ئیدارەی شارەکە بە بەشداری ژمارەیەک پەرلەمانتاری دەڤەرەکە مەراسیمێکیان سازکردو تاچە گووڵیەنەیان خستە پەیکەری شەهیدانی راپەڕین.  



AM:11:16:05/03/2016