كۆمەڵ: خه‌ریكه ئه‌زموونه‌كه دەگەڕێننەوە بۆ خاڵی سفری دوای راپه‌ڕین
ئه‌نجوومه‌نی سیاسیی كۆمه‌ڵی ئیسـلامیی كوردســـتان لە پەیامێكدا بە بۆنەی یادی راپەڕین دەڵێت: پاش 25 ساڵ خەریكە ئەزمونەكە دەگەڕێننەو بۆ خاڵكی سفر.
دەقی پەیامەكە:
بسم الله الرحمن الرحیم
((إِنَّ اللَّهَ لا یُغَیِّرُ مَا بِقَوْمٍ حَتَّی یُغَیِّرُوا مَا بِأَنفُسِهِمْ)) الرعد:11
جه‌ماوه‌ری خۆڕاگری كوردستان
بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان
ئه‌مڕۆ چاره‌كه سه‌ده‌یه‌ك به‌سه‌ر راپه‌ڕینی گه‌لی كوردستاندا تێده‌په‌ڕێت ، ئه‌و راپه‌ڕینه‌ی كه به‌ری ره‌نجی تێكۆشانی ده‌یان ساڵه‌ی گه‌له‌كه‌مان بوو ، له دژی تاكڕه‌ویی و دیكتاتۆریه‌تی سیستمی نێوه‌ندگه‌را و خۆسه‌پێن .
ئه‌و راپه‌ڕینه كه به خوێن و ئاره‌قه‌ی رۆڵه‌كانی ئه‌م گه‌له هاته به‌رهه‌م ، هیوایه‌كی گه‌وره‌ی كرده‌وه به به‌ری كۆمه‌ڵی كورده‌واریدا ، كه ئه‌مجاره‌یان به قۆستنه‌وه‌ی هه‌لومه‌رجه نێوده‌وڵه‌تیه‌كه و ئاماده‌یی و ئیراده‌ی پۆڵایینی جه‌ماوه‌رو بوونی كه‌ره‌سته‌ی ماددیی و مه‌عنه‌ویی و بنه‌ماكانی به ده‌وڵه‌تبوون ، سیاسه‌تمه‌دارانی كورد و پارته‌كانی بتوانن گه‌یشتن به مافی چاره‌نووس و سه‌ربه‌خۆیی بكه‌نه ئه‌مــری واقیع . كه هه‌ڵبژاردنی مایسی 1992 به‌رجه‌سته‌كردنی ئه‌و ئیراده‌یه‌ی گه‌لی كوردستان بوو ، كه ئه‌گه‌ر دامه‌زراوه‌كانی یاسادانان و راپه‌ڕاندن و دادوه‌ریی جێگه‌ی هه‌ژموونی حیزبایه‌تیی و تاك گه‌رایی پڕ بكردایه‌ته‌وه ، گه‌له‌كه‌مان به شانازییه‌وه ده‌چووه ریزی وڵاتانی خاوه‌ن قه‌واره‌ی ئازاد و خاوه‌ن ده‌ستوورو دامه‌زراوه و ئێستا له قۆناغێكی تری خه‌باتی نیشتمانیدا ده‌بووین .
به‌ڵام مه‌خابن دوای 25 ساڵ له ده‌سه‌ڵات و هه‌بوونی بنه‌ما به‌هێزه‌كانی بیناكردنی ژێرخانێكی ئابووریی به‌هێز و ره‌خسانی زه‌مینه و زه‌مانی گونجاو – به تایبه‌تیی دوای رووخاندنی رژێمی سه‌دام – به‌ڵام ئه‌م ئه‌زموونه به‌هۆی که‌مته‌رخه‌می به‌ڕێوه‌به‌رانی و هه‌بوونی گه‌نده‌ڵیی كارگێڕیی و سیاسیی و بگره كۆمه‌ڵایه‌تییش ، كه له هیچ قۆناغێكدا گوێیان بۆ جه‌ماوه‌ر و دڵسۆزانی ئه‌زموونه‌كه نه‌گرت ، گه‌یشتینه ئه‌م قۆناغه قه‌یراناوییه سیاسیی و ئابوورییه‌ی كه خه‌ریكه ئه‌زموونه‌كه‌ی گه‌ڕاندووه‌ته‌وه بۆ خاڵی سفری دوای راپه‌ڕین ، ئه‌ڵبه‌ته به‌و جیاوازییه‌ی جه‌ماوه‌ری كوردستان ئه‌و كاته بڕوای به سیاسییه‌كان ده‌كرد بۆ تێپه‌ڕاندنی قه‌یران و گه‌مارۆ ئابوورییه‌كان ، به‌ڵام ئێستا هاووڵاتیان بڕوایان به پاساوه‌كان نه‌ماوه و ده‌زانن له ماوه‌ی رابردوودا كوردستان به هۆی گه‌نده‌ڵییه‌وه تاڵانكراوه و سیاسه‌تمه‌دارانی ده‌سه‌ڵاتدار زیاتر بوونه‌ته سه‌رمایه‌داری قۆرخکاری به‌رانبه‌ر گه‌له‌كه‌مان .
هه‌ڵبژاردنی 1992 بۆ پڕكردنه‌وه‌ی بۆشایی یاسایی و كارگێڕیی هه‌رێمی كوردستان به ئه‌نجام گه‌یه‌نرا ، بۆیه له هه‌مان كاتیش‌دا هه‌لێكی له‌باریش بوو بۆ چه‌سپاندنی مافی چاره‌نووس ، به‌ڵام دوای چاره‌كه سه‌ده‌یه‌ك له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و دامه‌زراندنی حكومه‌ت ، ئه‌مڕۆ په‌كخستنی په‌رله‌مانی كوردستان ، دووباره له‌گه‌ڵ زڕاندنی ناوبانگی هه‌رێمدا به پاشه‌كشه‌ی دیموكراتیی و گه‌ڕانه‌وه بۆ دیكتاتۆریه‌ت هه‌ژمار ده‌كرێت ، به تایبه‌تییش راپۆرتی رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان به‌رده‌وامن له تۆماركردنی پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤ له هه‌رێمدا و چیتر سیاسه‌تمه‌داران ناتوانن باسی ناردنه ده‌ره‌وه‌ی كاڵای دیموكراسیی ئه‌زموونه‌كه‌ی هه‌رێم بكه‌ن بۆ وڵاتانی ناوچه‌كه !!
راپه‌ڕینی گه‌لی كوردستان ، ئه‌زموونێكی گرنگه بۆ گشت پارچه‌كانی تری كوردستان ، كه نابێ گه‌له‌كه‌مان و پارته سیاسییه‌كانی له‌و پارچانه‌دا هه‌ڵه و ناكامیه‌كانی ئه‌م ئه‌زموونه دووباره بكه‌نه‌وه ، به تایبه‌تیی به حیزبیی كردنی حكومه‌ت و دامه‌زراوه‌كانی ، چونكه زۆربه‌ی نه‌هامه‌تیه‌كان له‌م خاڵه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرن .
له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا هیواخوازین پارت و سیاسه‌تمه‌دارانی پارچه‌كانی تر نه‌كه‌ونه ژێر كاریگه‌ریی هاوكێشه نێوده‌وڵه‌تیی و ناوچه‌ییه‌كان ، باوه‌كو له رواڵه‌تیشدا هاوته‌ریب بن له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌له‌كه‌ماندا ، چونكه دواجار ده‌بێ هه‌موان بزانین ئه‌و ستراتیژ و هاوكێشانه ئێمه پلاندانه‌ری نه‌بووین و به‌بێ ئاگاداریی ئێمه و پرس پێكردنمان جێبه‌جێ ده‌كرێن ، كه‌واته ته‌نیا له‌وه‌دا رۆڵ بۆ ئێمه داده‌نێن كه به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیانه ، كه هه‌میشه نه‌خوێندنه‌وه‌ی وردی ئه‌و رووداوانه زیانی كه‌مه‌رشكێنی له بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌له‌كه‌مان داوه ، هه‌مان گره‌و له‌سه‌ر بلۆكی خۆرهه‌ڵات نه‌هامه‌تی كۆماری كوردستانی لێكه‌وته‌وه ، هه‌روه‌كو گره‌و كردن له‌سه‌ر به‌رده‌وامیی دووژمنایه‌تیی رژێمی په‌هله‌ویی و به‌عسی عێراق و بڕوا نه‌بوون به ئاشتیی و سازشیان گه‌له‌كه‌مانیان گه‌یانده نه‌هامه‌تیی رێكه‌وتنامه‌ی 1975 ی جه‌زائیر . بۆیه ده‌بێ له‌م قۆناغه‌دا جارێكی تر سیاسه‌تمه‌دارانی گه‌له‌كه‌مان به وردیی بارودۆخه‌كه بخوێننه‌وه و هه‌ڵسه‌نگێنن ، له هیچ پارچه‌یه‌كی كوردستاندا گه‌له‌كه‌مان نه‌كرێته قوربانیی سه‌نگه‌ربه‌ندییه‌كان و دابه‌شبوون به‌سه‌ریاندا ، گه‌لی ئێمه ده‌بێ هه‌ر هه‌نگاوێكی له چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وه‌یی و مافه ره‌واكانیدا ئاراسته بكات و رێگه نه‌دات بكرێته كارتی ده‌ستی هاوكێشه ناوچه‌یی و جیهانیه‌كان . به تایبه‌تیی له‌م قۆناغه‌دا داخوازیی ئاشتیانه‌ی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان له هه‌ر قۆناغێكی تری مێژووی سه‌د ساڵه‌ی رابردوومان له‌بار تره .
سلاو لە شه‌هیدان و بریندارانی ئازاری 1991 و خۆڕاگریی بنه‌ماڵه سه‌ربه‌رزه‌كانیان، كه هه‌موان قه‌رزداری ئه‌وانن، سه‌ركه‌وتوو بێت ئیراده‌ی چاكسازیی راسته‌قینه و تێپه‌ڕاندنی ئه‌م قۆناغه ترسناكه، به‌ره‌و ئاسۆیه‌كی پرشنگدار و ده‌ستووریی و به دامه‌زراوه‌یی كردن وبه‌ر له ئاسایی كردنه‌وه‌ی باردۆخه كه كه ته‌نیا زامنی مانه‌وه‌ی ئه‌م ئه‌زموونه‌ش به چاكسازیی راسته‌قینه ده‌بێت ، كه تاك و كۆمه‌ڵ و حیزب و حكومه‌ت له چوارچێوه‌ی ده‌ستوور و یاسا و سنووری دیاریكراوی خۆیاندا كار بكه‌ن .
ئه‌نجوومه‌نی سیاسیی
كۆمه‌ڵی ئیسـلامیی كوردســـتان
5 ئـازاری 2016
PM:04:43:05/03/2016