یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل ( یه‌په‌گه ) ئاماری کوژراو برینداره‌کانی مانگی شوباتی ئاشکرا کرد که 171 چه‌کداری داعش و گرووپه ئیسلامییه‌کانی تر کوژراون، به‌رامبه‌ر 89 شه‌ڕڤانی کچ و کوڕ.
یه‌په‌گه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌کات که له‌و مانگه‌دا سووپای تورکیا هێرشی کردۆته سه‌ر رۆژئاوا‌و سه‌نگه‌ره‌کانی یه‌په‌گه‌و دوو هاوڵاتی مه‌ده‌نی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و چه‌ندانی تر برینداربوون.
به‌پێی ئه‌و راگه‌یه‌نراوه شه‌ڕڤانان 20 هێرشیان کردووه‌و به‌رپه‌رچی 35 هێرشی جیاجیای گرووپه چه‌کداره‌کانیان داوه‌ته‌وه‌و به‌شه‌ش ئۆتۆمبیلی خۆکوژ هێرشکراوه‌ته سه‌ریان.
یه‌په‌گه رایگه‌یاند له‌و 171 کوژراوه‌ی داعش لاشه‌ی 25 چه‌کداریان که‌وتوونه‌ته ده‌ست شه‌ڕڤانان.
به‌یانی یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل ئاماژه بۆ ئه‌و جۆری چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نیانه ده‌کات که له‌و شه‌ڕانه‌دا که‌وتۆته ده‌ست شه‌ڕڤانانان.