ڤیدیۆ...كازم بردییەوە و كچە شەقڵاوەییەكەش ئەمەی بەسەرهات

منداڵێكی بەهرەمەندی گروپەكەی هونەرمەندی گەورەی عێراقی كازم ساهیر بووە براوەی پرۆگرامی (The Voice Kids).

لین ئەلحایك كە كچێكی تەمەن 14 ساڵی لوبنانییە و لەگەڵ میرنا حەنا كچە بەشداربووی عێراقی لە گروپەكەی كازم ساهیر گەشتبونە ئەڵقەی كۆتای پرۆگرامی (The Voice Kids)، بەهۆی بەدەستهێنانی دەنگی جەماوەرەوە توانی نازناوی وەرزی یەكەمی پرۆگرامەكە بەرێتەوە.

ئاشكرا كردنی ئەنجامەكان بە دوو قۆناغبوو كە لە قۆناغی یەكەمدا هەر گروپەی بەشداربوویەكی ماوەیەوە، بەجۆرێك لە گروپەكەی كازم ساهیر لین ئەلحایك توانی پێش میرنا حەنا بكەوێت، لە گروپەكەی نانسی عەجرەم، زین عوبید لە غەدی بەشارەی بردەوە لە گروپی تامر حوسنیش، ئەمیر عەموری پێش جوەیریە حەمدی كەوت.

لە قۆناغی دواتریشدا لین توانی زۆرینەی دەنگەكان بەدەست بهێنێت و پێش بەشداربووانی گروپەكەی ناسی و تامر بكەوێت.
كازم ساهیر دڵخۆشی خۆی بە بردنەوەی گروپەكەی دربڕی و ئاماژەی بەوە كرد كە لین توانایەكی بەهێزی هەیە لە گۆرانی وتندا بۆیە شایستەی ئەو نازناوەیە.





PM:02:20:06/03/2016