بەم كارە تۆوی پیاوان لاواز دەبێت

ئەنجامی توێژینەوەیەكی نوێ ئاشكرای دەكات كە كێشانی جگەرەی ئەلەكترۆنی ئەگەری توشبوون بە نەزكی زیاد دەكات.

توێژینەوەكی زانكۆی هۆنگ كۆنگ باسی لەوە دەكات كە كێشانی جگەرەی ئەلەكترۆنی بۆ ماوەیەكی بەردەوام، كاریگەری لەسەر توانای وەچە خستنەوە دەبێت و هۆكارێك دەبێت بۆ توشبوون بە نەزۆكی، ئەمەش لەڕێی لاواز كردنی تۆوی پیاوانەوە.

بەپێی توێژینەوەكە جگەرەی ئەلەكترۆنی جگە لە نیكۆتین چەند ماددەیەكی دیكەی كیمیاوی دەكرێتە پێكهاتەكەیەوە كە كاریگەری لەسەر تۆوی پیاوان دەبێت.



PM:02:07:09/03/2016