گۆڕانو بزوتنەوە مانگرتنەكەیان شكاند
مانگرتنی پەرلەمانتارانی هەر دوو فراكسیۆنی گۆڕانو بزوتنەوەی ئیسلامی لە پەرلەمانی كوردستان پاش 48 كاتژمێر كۆتایی پێهات.
فراكسیۆنی بزووتنەوەی ئیسلامی ئەمڕۆ پێنجشەممە دوای كۆتاییهاتنی مانگرتنەكە لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، ئامانج لە مانگرتنەكەیان بۆ دروستکردنی فشار و گهیاندنی پهیام بووە بە لایەنەكان بۆ دەستپێکردنەوهی کۆبوونهوه و کارهکانی پهرلهمانی کوردستان و حکومهت.
ئاماژەی بەوەشكردووە، مانگرتنی پهرلهمانتاران ئامرازێکه بۆ جوڵاندنی ویژدان و ئیرادهی مردووی دەسهڵات که رێز له ههوڵهکانی نێوهندگیری و ئاشتهوایی و کۆتایی بە دۆخی چهقبهستوو بهێنرێت.
دوای ئەوەی سێشەممەی رابردوو كۆبوونەوەی فراكسیۆنەكانی پەرلەمان بەمەبەستی كاراكردنەوەی پەرلەمان هیچ ئەنجامێکی نەبوو، هەردوو فراكسیۆنی گۆڕان و بزووتنەوەی ئیسلامی مانگرتنیان راگەیاند.
PM:01:18:10/03/2016