حکومەتی هەرێم دەستکاری خشتەی پاشکەوتکردنی مووچەی هێزەکانی وەزارەتی ناوخۆی کرد و ، بەپێی خشتە نوێکە پاشکەوت هەرماوە، بەڵام رێژەی ئەو پاشەکەوتکردنە کەمکراوەتەوە.
بە گوێرەی خشتەیەک کە ماڵپەڕی ڕادیۆ ناوخۆی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ بڵاویکردووەتەوە خشتەی پاشەکەوتی وەزارەتی ناوخۆ گۆڕانی بەسەردا، بەم شێوەیە:
موچه‌ی (٣٠٠-٦٠٠) هه‌زار دینار (١٥%)ی پاشه‌كه‌وت ده‌كرێت.
موچه‌ی (٦٠٠-٩٠٠) هه‌زار دینار (٢٠%)ی پاشه‌كه‌وت ده‌كرێت.
موچه‌ی (٩٠٠) هه‌زار دینار تاوه‌كو (یه‌ك ملیۆن) دینار، (٢٥%)ی پاشه‌كه‌وت ده‌كرێت.
موچه‌ی (١.٠٠٠.٠٠٠) دینار تاوه‌كو (١.٥٠٠.٠٠٠) دینار، (٣٠%)ی پاشه‌كه‌وت ده‌كرێت.
موچه‌ی (١.٥٠٠.٠٠٠) دینار تاوه‌كو (٢.٠٠٠.٠٠٠) دینار، (٣٥%)ی پاشه‌كه‌وت ده‌كرێت.
موچه‌ی (٢.٠٠٠.٠٠٠) دینار تاوه‌كو (٣.٠٠٠.٠٠٠) دینار، (٤٠%)ی پاشه‌كه‌وت ده‌كرێت.
موچه‌ی ٣.٠٠٠.٠٠٠) دینار تاوه‌كو (٥.٠٠٠.٠٠٠) دینار، (٦٠%)ی پاشه‌كه‌وت ده‌كرێت.
موچه‌ی (٥.٠٠٠.٠٠٠) دینار زیاتر، (٧٠%)ی پاشه‌كه‌وت ده‌كرێت.
بە گوێرەی هەواڵەکە ئەو خشتەیە پاسەوانی بەرپرسان و فەرمانبەرانی شارستانی لە وەزارەتی ناوخۆ ناگرێتەوە و ئەوان وەک مووچە خۆری وەزارەتەکانی تر مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت و رێژەی پاشەکەوتەکەیان زیاترە.