ئەحمەد شەهید: لەساڵی 2015 نزیكەی هەزار كەس لە ئێران لەسێدارە دراون

نوێنەری تایبەتی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان بۆ كاروباری مافی مرۆڤ لە ئێران رایگەیاند لەساڵی 2015دا لە ئێران نزیكەی هەزار كەس لەسێدارە دراون.

ئەحمەد شەهید، لە پێنجەمین ساڵی چالاكی خۆی وەك نوێنەری نەتەوە یەكگرتوكان بۆ كاروباری مافی مرۆڤ لە ئێران، لە نوێترین راپۆرتی خۆی دەڵێت: ساڵی رابردوو 966 كەس لە ئێران لەسێدارە دراون كە نیوەیان بە تۆمەتی مادەی هۆشبەر كوژراون.

بەپێی ئەو ئامارە ژمارەی لەسێدارە دراوان لە ئێران لەماوەی ساڵی 2015 زۆرترین ژمارەیە لە ماوەی 10 ساڵی رابردوودا.



AM:09:04:11/03/2016