ئێران بە پێدانی 10 ملیار دۆلار غەرامە بە قوربانیانی 11 سێپتمبەر مەحكوم كرا

دادگایەك لە نیویۆرك بڕیاریدا كە ئێران دەبێت بە بنەماڵەی قوربانیانی هێرشەكانی 11ی سێپتمبەر بڕی 10 ملیار‌و 500 ملیۆن دۆلار غەرامە بدات.

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی بلومبێرگ، دادوەری دادگایەك لە نیویۆركی ئەمەریكا بڕیاریدا كە حكومەتی تاران بڕی 10 ملیار‌و 500 ملیۆن دۆلار غەرامە بە بنەماڵەی قوربانیانی هێرشەكانی 11 سێپتمبەر‌و كۆمیانیاکانی بیمەی ئەمەریكا بدات.

بەپێی بڕیاری دادوەر ئێران نەیتوانیوە ئەستۆپاكی خۆی لە پشتیوانیكردنی تیرۆریستەكانی هێرشی 11 سێپتمبەر نیشاندات‌و كە سێ هەزار كەس تێیدا كوژرا‌ن.

ئێران تۆمەتبارە بەوەی كە پشتیوانی تیرۆریستەكانی كردوە.



AM:10:01:11/03/2016