" تورکیا زیاتر١٤٥ ملیۆن دۆلار وەک قەرەبوو دەدات بە هەرێم"

حکومەتی تورکیا لە بری ئەو نەوتەی هەرێم کە زیاتر لە سێ هەفتەیە راگیراوەو هاوردە ناکرێت بۆ بەندەری جیهان، بڕێک پارەی بەرچاو وەک قەرەبوو دەدات بە هەرێم".

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە سپی راگەیاند بەهۆی وەستانی ناردنی  نەوتی هەرێم بۆ بەندەری جیهانی تورکی، حکومەتی ئەو وڵاتە بڕی زیاتر لە ١٤٥ ملیۆن دۆلار وەک قەرەبوو دەدات بە حکومەتی هەرێمی کوردستان.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد پێدانی ئەو پارەیە وەک قەرەبوو بەپێی ئەو گرێبەستەیە کە لەنێوان تورکیا و حکومەتی هەرێمدا هەیە، کە تایبەت بە هەناردەکردنی نەوتی هەرێم بۆ بەندەری جیهانی تورکی.

ماوەی سێ هەفتەبوو نەوتی هەرێم بە هۆیەکی نادیار لەنزیک شاری ئورفە لەباکوری کوردستان وەستابوو، ئەمڕۆ ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە کە هەناردەکردنی نەوتی هەرێم سەرلەنوێ دەستیپێکردۆتەوە.

  



PM:11:04:11/03/2016