بەغدا رێگریی لە هاوكاریی سەربازیی روسیا بۆ پێشمەرگە دەكات

حكومەتی بەغدا رێگریی لە هاتنی فرۆكەی چەك‌و هاوكاری سەربازی بۆ هێزی پێشمەرگەی كوردستان دەكات.

ئەگەرچی بڕیاربوو ئەمرۆ فرۆكەیەكی چەك‌و تەقەمەنی لە رێگەی فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە بگاتە دەست وەزارەتی پێشمەرگە، بەڵام حكومەتی بەغدا رێگری دەكات.

سەرچاوەیەكی ئاگادار بە سپی راگەیاند نەگەیشتنی ئەو وەجبە چەك‌و تەقەمەنییە بەهۆی رێگریی حكومەتی بەغدا بووە.

پێشتر سپی بڵاویكردەوە كە پاش نیوەرۆی ئەمرۆ وەجبەیەك چەك‌و تەقەمەنی روسیا دەگاتە كوردستان. (زیاتر بخوێنەرەوە)



PM:12:05:13/03/2016