پەرلەمانتارێک: حکومەت ئەمجارەش درۆیان کرد

پەرلەمانتارێکی کوردستان لەسەر دواکەوتنی مووچە، دەڵێت" حکومەتی هەرێمی کوردستان و بازرگانانی نەوت ئەمجارەش درۆیانکردو نایانەوێت، بەپیێ سیستمی پاشەکەوتیش، هەر ٣٠ ڕۆژجارێک موچە بدەن".

 د. شێرکۆ حەمە ئەمین پەرلەمانتاری گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، دەڵێت" لەکاتێکدا، بنەمای سیستمی پاشەکەوت بۆ ئەوەبوو کە دەتوانن، موچە، لەکاتی خۆیدا، بدەن، داهێنەرانی سیستمەکە و کۆی حکومەت و بازرگانانی نەوتیش ئەم بەڵینەیان، بەخەڵکی کوردستاندا،بەڵام ئەوە ئەم جارەش درۆیانکرد".

ئەو پەرلەمانتارە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات ئەوە لەکاتێکدا، "بەپێی ڕاپۆرتی مانگی شوباتی ٢٠١٦ وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ٣٠٣٩٤٣٤٣٣ ملێۆن دۆلار زیاتر داهاتی نەوتی بۆری بوە، لەمە نزیکەی ٧١٠٠٠٠٠٠ حەفتاویەک ملێۆن دۆلاریان،بە کۆمپانیاکان داوە،هاوکات ٢٠٠ دوسەد ملێۆن دۆلار قەرەبووی ئەو ماوەیەیان وەرگرتوە، کەلە ١٧\٢|١٠١٦ ڕۆشتنی نەوت، بۆ بەندەری جەیهان وەستابوو".

شێرکۆ حەمە ئەمین دەڵێت" ئەمە،لەکاتێکدا،بەپێی ڕاپۆرتی مانگی شوباتی ٢٠١٦ وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ٣٠٣٠٠٠٠٠٠ ملێۆن دۆلار زیاتر داهاتی نەوتی بۆری بوە،لەمە نزیکەی ٧١٠٠٠٠٠٠ حەفتاویەک ملێۆن دۆلاریان،بە کۆمپانیاکان داوە".

ناوبراو ئەوە ئاشکرا دەکات "ئەو٢٠٠ دوسەد ملێۆن دۆلار قەرەبوی ئەوماوەیەیان وەرگرتوە،کەلە ١٧\٢|١٠١٦ ڕۆشتنی نەوت بۆ بەندەری جەیهان وەستابوو، هاوکات داهاتی ناوخۆ و پارەی موشتەقات و نەوتی تانکەر و غازی شل،نزیکەی ٣٧٠٠٠٠٠٠٠ سێ سەدوحەفتا ملێۆن دۆلارە،واتە،بەبێ ٢٠٠ ملێۆن دۆلاری قەربوەکە، داهاتی مانگی شوبات ٦٠٠٠٠٠٠٠٠ شەش سەد ملێۆن دۆلارە".

ئەو پەرلەمانتارەی گۆڕان دەڵێت " لەکاتێکدا،بەپێی سیستمی پاشەکەوت حکومەت، بۆموچە پێویستی،بە ٤٣٠ ملێۆن دۆلارە. واتە حکومەت پارەی زیادە، نەک نەیبێت، بەڵام دیارە، دەیانەوێت، خەڵکی، لەسەر ژیانی کولەمەرگی ڕابێنن، بۆیە، بەمجۆرە مامەڵەدەکەن. هاوکات تائێستا ژمارە حسابییان، بۆ هیچ فەرمانبەریک نەکردۆتەوە،تا پاشەکەوتەکەی بخەنەسەر، بۆیە گومان دەکرێت، لەئایندەدا، بەبڕیارێک بڵێن، پاشەکەوت نادرێتەوە".
هەروەها ئاماژە بۆ خالێکی تریش دەکات و دەڵێت " ئەمەش بۆیە دەکەن، تا دۆلارەکە زیاتر،لە بانکی کوردستان بمێنێتەوە، سودی زیاتری،بۆ بانکی کوردستان دەبێت،هەربۆیە موچە ٢٠ ڕۆژ زیاتر دەخایەنێت. کەواتە،بەپیی هەمو زانیاری و بەدواداچون و لێکدانەوەکان،حکومەت و بازرگانانی نەوت،کە جێی دامەزراوەکانییان،لەکوردستاندا، گەتۆتەوە،بەردەوامن،لە گەوجاندن و درۆکردن".

د. شێرکۆ دەڵێت" ئەمە،لەکاتێکدا،مانگی ١|٢٠١٦ بایی ٦٥٠ ملێۆن دۆلار نەوتیان فرۆشتوە، ٧٥ ملێۆن دۆلاریان،بەکۆمپانیاکان داوە،بەڵام مانگی ٢|٢٠١٦ بایی نزیکەی ٣٠٤ ملێۆن دۆلار نەوتیان فرۆشتوە،بەڵام نزیکەی ٧١ ملێۆن دۆلاریان ،بە کۆمپانیاکان داوە، ئەمە جێگای گومان و پرسیارە؟!".
.




PM:11:18:13/03/2016