فڕۆکه‌کانی تورکیا به‌بیانووی لێدانی گه‌ریلاکانی په‌که‌که، گونده‌کانی بناری قه‌ندیلیان بۆردومان کرد‌و کاره‌بای چه‌ندین گوندیان بڕی و زه‌ره‌رو زیانی زۆری مادیان به هاوڵاتیان گه‌یاند.
نه‌هرۆ عه‌بدوڵا به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی سه‌نگه‌سه‌ر به سپی راگه‌یاند" کاتژمێر 4 ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ فرۆکه‌کانی تورکیا بۆردومانی گونده‌کانی کورته‌ک و لێوژێ و بۆکریسان و زارگه‌لیان بۆ ماوه‌ی یه‌ک کاتژمێر کرد".
به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی سه‌نگه‌سه‌ر ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد که به‌هۆی ئه‌و بۆردومانه‌وه زره‌رو زیانێکی زۆر به کێڵگه‌و باخ و باخاتی هاوڵاتیان گه‌یووه‌و کاره‌بای چه‌ند گوند به‌ر بۆردومان که‌وتوون و بڕدراون.
ئه‌و به‌رپرسه وتیشی بۆردومانه‌که زیانی گیانی به‌دواوه نه‌بوو.