ده‌رون گێژه‌ن دوا قسە لەسەر جیابوونەوەكەی دەكات
پێشكه‌شكاری ناسراوی كه‌ناڵی ئاسمانی ئێن ئاڕتی داوا له‌هه‌وادارانی ده‌كات ئه‌وه‌نده خۆیان سه‌رقاڵنه‌كه‌ن به قسه‌كردن له‌سه‌ر هه‌واڵی پرۆسه‌ی جیابوونه‌وه‌ی ژیانی هاوسه‌ری له‌گه‌ڵ هه‌ژان هێرش و چونكه پێیوایه به تێپه‌ڕینی كات باشتر له‌كه‌سایه‌تی و بڕیاره‌كانیان ده‌گه‌ن.
ده‌رون گێژه‌ن له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك ریكلامی بۆ به‌رنامه‌یه‌كی خۆی كردووه له‌گه‌ڵ مه‌لا عه‌لی كه‌ڵه‌ك كه وابڕیاره له‌به‌رنامه‌كه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی پێشكه‌ش بكرێت،به‌ڵام ده‌ڵێت "رەنگە بەشێک لە کۆمێنتەکانتان دووبارە لەبارەی جیابوونەوەکەمانبێت!!! بەس تکایەکی هاورێیانە ئەوەنە خۆتان مەشغوڵ مەکەن بە ئێمەوە چونکە بە تێپەرینی کات باشتر لە کەسایەتی و بریارەکانی ئێمە دەگەن".
ده‌رون گێژه‌ن له‌باره‌ی جیابوونه‌وه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ژان هێرشی كچه هونه‌رمه‌ند ده‌ڵێت" ئێمە دورکەوتینەوە بۆ ئەوەی لە ماڵێکا رێز و ژیان و کەسایەتیمان نەکوژین، بۆیە لە دوورەوە دەبین و دەیپارێزین بۆ هەمیشە"
هه‌روه‌ها هاتووه "ویژدانتان ئازارتان نەدات بەرامبەر ئەو قسە لابەلایانەی هەندێکتان بەوپەری دڵنیایتانەوە دەیکەن، بەڵام من هەر خۆم بە موڵکی ئێوە ئەزانم بۆیە رێزی تەشهیر و قسە ناشرین و جنێوەکانیشتان دەگرم، بەڵگەش بۆ ئەم رێزەم نەسرینەوەی کۆمێنتەکانتانە".
ناوبراو ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه كه زۆر ئاساییە رای دژهەبێت لەسەرم بەڵام پێیوایه " دژایەتیەکی بێبنەما و ناراست نا، دواتر سروشتی من وایە نامەوێت زۆر ڕوونبم بۆ بەرامبەراکانم هەربۆیە چاوپێکەوتنم زۆرکەمە لە میدیا‌و تۆرەکۆمەڵایەتیەکانەوە، بۆیە پێموایە ئەگەر خەریکی وەڵامدانەوەی قسەوقسەڵۆک بین کاتمان نامێنێت بۆ ئیشەکەمان، ئەمەش دوا دێڕمە لەسەر پرۆسەی جیابونەوەمان".
ده‌نگۆی جیابوونه‌وه‌ی ده‌رون گێژه‌نی پێشكه‌شكارو هونه‌رمه‌ند هه‌ژان هێرش ماوه‌یه‌كه له‌میدیاكانی هه‌رێمی كوردستان باس ده‌كرێت، دواجار هه‌ژان هێرش دانی به‌جیابوونه‌وه‌كه‌دا نا.
یه‌كێك له‌و ده‌نگۆیانه‌ی كه به‌هۆكاری جیابوونه‌وه‌كه له‌قه‌ڵه‌م ئه‌درا، گومانی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌رون گێژه‌ن و هونه‌رمه‌ند لۆكه زاهیربوو، به‌ڵام ده‌ره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو لۆكه زاهیر له‌گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیدا ئه‌و ده‌نگۆیه‌ی به‌توندی ڕه‌تكرده‌وه".
هونەرمەند لۆكە زاهیر، وتی "ئەوە هیچ ڕاستنیە و بە هەموو شێوەیەك ڕەتی دەكەمەوە".
هونەرمەند لۆكە زاهیر لە گرتەیەكی ڤیدیۆیدا كە لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاویكردووەتەوە دەڵێت "ناخۆشحاڵم بۆ كەیسێكی وەها ئەم ڤیدیۆیە بڵاو دەكەمەوە، بەڵام بێویژدانی كۆمەڵێك پەڕەو كۆمەڵێك سایت و ئەو قسەو باسانەی كە دەكرێت لەسەر دەرون و هاوسەرەكەی، ئەم ڤیدیۆییەی پێتۆماركردووە".
دەشڵێت "زۆر بەڕاشكاوانە پێتان دەڵێم ئەو بابەتە بەهیچ شێوەیەك پەیوەندی نیە بەمنەوە ئەوە ژیانی ژن و مێردایەتی خۆیانەو بۆ كەس نیە دەستی تێوەربدات"، چاوەڕێی ئەوەش دەكات "ڕونكردنەوە بدرێت و بوترێت كە لۆكە پەیوەندی نیە بەو بابەتەوە".
لۆكە دەڵێت "ڕاستە دەرون هاوڕێی من بۆكارە هونەرییەكانم زۆر ڕاوێژی پێدەكەم و یارمەتیدەرمە و بۆداهاتووش ڕەنگە كاری هونەری تریشمان هەبێت پێكەوە" و بەكورێكی "مەرد و بەئەخلاقیش" وەسفی دەكات
PM:04:26:15/03/2016