سەرۆكی پەرلەمانی: حوكمڕانی‌و چاكسازی بە كەسانی نەخوێندەوار ناكرێت

د. یوسف محەمەد سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لە دیداری سلێمانی رایگەیاند حوكمڕانی‌و چاكسازی لە هەرێمی كوردستان بە كەسانی نەخوێندەوار ناكرێت.

سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لەو پانێڵەی‌ لە دیداری سلێمانی، لە (زانكۆی ئەمەریكی لە سلێمانی) بەشداری کردوە رایگەیاند: حوكمی تاكڕەوی لە ناوچەكە هەرەسی هێنا‌و گرفتی ئێمە لە ئێستا لە هەرێمی كوردستان كێشەی تاكەكەسە.

لەبەشێكی دیكەی وتەكانیدا یوسف محەمەد وەڵامی نێچیرڤان بارزانی دایەوە‌و رایگەیاند: "هیوادارم وەک چۆن قسەی کرد ئاواش دابنیشتایە گوێی بگرتایە ، دەمێکە ماوەی سەرۆکایەتی هەرێم بەسەرچووە".

نێچیرڤان بارزانی‌ له‌ وته‌یه‌كه‌یدا كه‌ به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ له‌ دیداری‌ سلێمانی‌ پێشكه‌شیكرد په‌رله‌مانی‌ به‌وه‌ تۆمه‌تباركرد كه‌ "ئیستیفزازانه‌" مامه‌ڵه‌یكردووه‌ له‌ كێشه‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێمدا.




PM:12:51:16/03/2016