هاوسەرۆکی پارتی دیموکراسیی هەرێمەکان لە تورکیا دەستگیرکرا

کامەران یوکسەک هاوسەرۆکی گشتیی پارتی دیموکراسیی هەرێمەکان (دەبەپە) لە شاری قارسی باکووری کوردستان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی تورکیاوە دەستگیرکرا.

ئاژانسی هەواڵی دیجلە بڵاویکردەوە، کامەران یوکسەک بۆ پیرۆزبایکردنی ئاهەنگەکانی نەورۆز سەردانی شاری قارسی باکووری کوردستان کردبوو، بەڵام سەر لەبەیانیی ئەمڕۆ لە شوێنی مانەوەکەیدا لە ئوتێلێکی شاری قارس لەلایەن پۆلیسی تورکیاوە دەستگیرکرا.

ئاماژە بەوەشکراوە، کامەران یوکسەک لەلایەن پۆلیسەوە گواستراوەتەوە بۆ بنەکەی بەڕێوەبەرایەتیی هێزە ئەمنییەکانی شاری قارس.


PM:12:29:17/03/2016