ئەمڕۆ ٣/١٨ لە بازاڕە جیهانییەکانی فرۆشتنی نەوت، هاوشێوەی دوێنێ نرخی نەوت بە بەرزی ماوەتەوە.
ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە ٤١$ دۆلارو ٦٠ سەنتە، هەرچەندە دوێنێ بە ٤٠ $ دۆلار و ٩٨ سەنت بوو، بەڵام دابەزینی ئەمڕۆی بە رێژەیەکی کەمە.
رۆیتەرز رایگەیاند نرخی هەر بەرمیلێکی نەوتی خام بە ٤٠ $ دۆلار ٢٦ سەنتە.
ئەوە لە کاتێکدایە کە کۆبوونەوەی ئۆپێک کە کاریگەری راستەوخۆی دەبێت لەسەر نرخی نەوت لە ٣/٢٠ەوە دواکەوت بۆ ٤/١٧.