نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزترین ئاستی لە ماوەی ئەمساڵدا تۆمارکرد و نرخی بەرمیلێک گەشتە ٤٢ دۆلار.
ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبوونەوەی زیاتری بەخۆیەوە بینی و نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت گەیشتە ٤٢ دۆلار کە ئەمەش بەرزترین نرخە لە سەرەتای ئەمساڵ.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە نرخی نەوت لە سەرەتای ئەمساڵدا بۆ ٢٧ دۆلار دابەزی و کە ئەوەش نزمترین نرخ بوو لە ساڵی ٢٠٠٣ەوە.