پنتاگۆن: كوردانی سوریا باشترین هاوبەشی سەربازیی ئەمەریكان

واشنتۆن رایگەیاند پێكهێنانی هەرێمی فیدراڵ لەسوریا بەفەرمی ناناسێت. هاوكات وەزارەتی بەرگری ئەمەریكاش كوردەكان بەباشترین هاوبەشی سەربازیی ئەمەریكا لەسوریادا ناولێدەبات.

ئەشتۆن كارتەر، وەزیری بەرگری ئەمەریكا رایگەیاند كوردانی سوریا كە بە پێچەوانەی خواستی واشنتۆن هەرێمی فیدراڵیان لەسوریا راگەیاندوە، گرنگترین هاوبەشی سەربازیی ئەمەریكان.

كارتەر لە وتەیەكدا لە كۆمیتەی هێزە چەكدارەكان لە سیناتی ئەمەریكا وتی: "كوردەكان نیشانیاندا كە لەبواری شەڕی لەگەڵ داعش تا ئێستاكەش باشترین هاوبەشی سەربازیی ئێمەن".

وەزیری بەرگریی ئەمەریكا وتی: "ئێمە سوپاسیان دەكەین‌و خوازیاری بەردەوامبوونی ئەم هاوبەشییەین، لەهەمانكاتیشدا دەبێت ئاڵۆزیی دەورونەقشی ناوچەیی ئەوانیش دەبێت قبوڵ بكەین".

وتەكانی كارتەر لەكاتێكدا كە چوارشەممەی رابردوو وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا رایگەیاند ئەوان هیچ ناوچەیەكی خوموختار‌و فیدراڵ لەسوریا بەفەرمی ناناسن‌و هەوڵ بۆ یەكپارچەیی خاكی سوریا دەدەن.



PM:05:32:18/03/2016