سەرۆکی پەرلەمان پاڵپشتی لە فیدراڵەیەتی رۆژئاوا کرد

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، د. یوسف محەمەد لە پەیامێکدا پیرۆزبایی و پاڵپشتی لە راگەیاندنی فیدراڵیەتی رۆژئاوای کوردستان کرد.

لەو پەیامەدا کە کۆپیەکی بۆ سپی نێردراوە، د. یوسف محەمەد داوا لە حکومەتی هەرێم دەکات بەفەرمی مامەڵە لەگەڵ ئەو بەشەی کوردستاندا بکات. 
دەقی پەیامەکە

بەڕێزان: مەنسور ئەلسوم و هەدیە یوسف
 هاوسەرۆکانی هەرێمی فیدراڵی ڕۆژئاوا
 بەڕێزان: مەنسور ئەلسوم و هەدیە یوسف هاوسەرۆکانی هەرێمی فیدراڵی ڕۆژئاوا بە بۆنەی ڕاگەیاندنی هەرێمی فیدڕاڵی رۆژئاوا - بەناوی خۆم و پەرلەمانی کوردستانەوە پیرۆزبایی لە ئێوەو لە گەله کۆڵندەرەكەمان لە ڕۆژئاوای کوردستان دەکەم. ڕاگەیاندنی هەرێمی رۆژئاوا، بەرهەمی ئازایەتی و قارەمانێتی و خۆڕاگریی ئێوە بوو. ئێمە لە کاتێکدا، پیرۆزبایی لە ئێوە دەکەین، بە بیریی هەمو لایەک دێنینەوە، بۆ یەکەمینجار پەرلەمانی کوردستان، وەک دەزگایەکی شەرعی و یاسایی باشووری کوردستان بڕیاری ژمارە (٢٤)ی لە ١٥-١٠-٢٠١٤ دەرکرد. لە بڕیارەکەدا پاڵپشتی پەرلەمانی کوردستانی بۆ ئیرادەی گەلی ڕۆژئاوای کوردستان دەربڕی لە هەر شێوازێکی بەڕێوەبردندا و، داواکرا حکومەتی هەرێمی کوردستان بە فەرمی مامەڵەی لەگەڵ ئەو بەشەی کوردستاندا بکات. ئێستا ئێوە ئەو بڕیارە گرنگ و مێژووییەتان داوە، لەسەر كومەلگای نیودەولەتی پیویسته ریز له ئیرادەی دیموكراتیی گەلەكەمان له رۆژئاوا بگرێت و، وەك نوێنەری بەشێكی گرنگی گەلانی سوریا به رەسمی بیانناسینن. هیوادارین ڕاگەیاندنی هەرێمی فیدڕاڵی رۆژئاوا سەرەتایەک بێت لە پیادەکردنی سیستەمێکی دیموکراتی و فرە حیزبی و زەمینە سازی بۆ دەستاودەستکردنی ئاشتیانەی دەسەڵات درووست بکات و ببێتە نمونەیەکی زیندووی دیموکراتی لە ناوچەکەدا.

د.یوسف محەمەد سادق
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان
١٨-٣-٢٠١٦




PM:08:53:18/03/2016