نێچیرڤان بارزانی: که‌رتی گه‌شتیاریی ده‌که‌ینه سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌کی داهات
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگه‌یاند کەرتی گەشتیاری لەگەڵ هەردوو کەرتی کشتوکاڵ و پیشەسازی لە جیاتی کەرتی نەوت و گازی سرووستی ده‌که‌نه سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌کی داهات له هه‌رێمی کوردستان.
له میانی وتارێکیدا که ئه‌مڕۆ له کۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی گه‌شتیاری که له شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه ده‌چێت پێشکه‌شیکرد ڕایگه‌یاند "لە ماوەی رابردوودا بەبڕی 6 ملیار دۆلار وەبەرهێنان لە کەرتی گەشتیاریدا کراوە".
کۆنفرانسە گەشتیارییەکەی هەولێر ماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت و چەندین کەسایەتی و وەزیرانی گەشتوگوزاریی وڵاتانی ناوچەکە تێیدا بەشدارن.
PM:12:15:19/03/2016