هێمن هەورامی: لەگەڵ یەکێتی لەسەر کاراکردنەوەی پەرلەمان رێککەوتووین

ئەندامی سەرکردایەتی پارتی هێمن هەورامی، راگەیاند: " لەسەر کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ یەکێتی رێککەوتووین"

هێمن هەورامی ئەندامی سەرکردایەتی پارتی بە رووداوی راگەیاند ""لەسەر کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان رێککەوتووین بەڵام لەبارەی میکانیزمەکەیەوە جۆرێک لە تێگەیشتنی جیاواز هەیە".

 ناوبراو دەشڵێت" لە پرسی سەرۆکایەتی هەرێم چۆن چارەسەرێکی یاسایی بۆ کرا لەڕێگەی ئەنجوومەنی شوورا، دەبێت چارەسەرێکی سیاسیشی بۆ بکرێت، ئێستا ئێمە و یەکێتی لەسەر ئەم پرسانە دانوستانی خۆمان کردووە، ئێمە یەکێتی وەک دوو لایەنی هاوپەیمان بەراشکاوانە دەڵێم لەسەر کۆمەڵێک خاڵ رێککەوتووین".

هێمن هەورامی خاڵەکانی رێککەوتنەکەی  بۆ ئەو میدیایە ئاشکرا کردووەو دەڵێت "یەکێک لە خاڵەکان ئەوەیە کە دەبێت هاوپەیمانی پارتی و یەکێتی بەردەوام بێت، یەکڕیزی کورد لە بەغدا بپارێزرێت، پرسی ریفراندۆم بەبێ ئاگاداری هەموو لایەنەکان بەڕێوە نەچێت و لە شەڕی داعش بەردەوام بین".



AM:12:02:20/03/2016