پارێزگاری كەركوك داوا لەوڵاتانی دراوسێ دەكات پشتیوانی فیدڕاڵی رۆژئاوا بكەن

پارێزگاری‌ كه‌ركوك داوا له‌وڵاتانی‌ دراوسێ‌‌و كۆمه‌ڵگه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ ده‌كات پشتیوانی‌ فێدڕاڵی‌ خۆرئاوای‌ كوردستان بكه‌ن له‌باكوری‌ سوریا.

لەراگەیەنراوێكی‌ پارێزگاری‌ كه‌ركوكدا هاتووە "په‌یڕه‌و كردنی‌ فیدڕاڵییه‌ت له‌سوریادا هه‌نگاوێكه‌ به‌ره‌و دیموكراسی‌‌و ڕێگرده‌بێت له‌دابه‌شبونی‌ ئه‌و وڵاته‌".

ئاماژه‌ به‌وه‌شدراوه‌، د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری‌ كه‌ركوك داوا له‌وڵاتانی‌ دراوسێ‌‌و كۆمه‌ڵگه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ ده‌كات، چۆن له‌ساڵی‌ (1992)دا پشتیوانیان له‌فیدڕاڵی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كرد، به‌هه‌مان شێوه‌ پشتگیری‌‌و پشتیوانیش له‌فیدڕاڵی‌ خۆرئاوای‌ كوردستان بكه‌ن له‌باكوری‌ سوریادا.

پارێزگاری‌ كه‌ركوك وتوشیه‌تی‌"هێزی‌ پێشمه‌رگه‌‌و یه‌كینه‌كانی‌ پاراستنی‌ گه‌ل سه‌لماندیان كه‌ كاراترین هێزن له‌جه‌نگی‌ دژ به‌تیرۆریستانی‌ داعشدا".



PM:02:49:22/03/2016