یەکێتی‌و کۆمەڵ پەشیمان نین بەشداری کۆبوونەوەی ٨/١٩ یان کردووە

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی و کۆمەڵی ئیسلامی ئەو هەواڵانە رەتدەکەنەوە کە ئەوان لە کۆبوونەی فراکسیۆنەکان پەشیمان بووبوونەوە لە بەشداریان لە کۆبوونەوەی ٨/١٩.

ئەمڕۆ ٨/٢٢ لە روونکردنەوەیەکدا هەریەك لە مەڕوان گەڵالی سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵ و بێگەرد تاڵەباتی سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی "تا ئێستا پابەندن بە پڕۆژەکانیان لە بارەی هەمواری یاسای سەرۆکایەتی هەرێم هەرکۆبوونەوەیەکیش لەوبارەوە ئەنجام بدرێ ئامادەن بەشداری تێدا بکەین".

هەروەها لە ڕونکردنەوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە لە چەند ماڵپەڕێک وا بڵاوکراوەتەوە کە فراکسیۆنی یەکێتی و کۆمەڵ پەشیمانن لە بەشداری کردنیان لەکۆبوونەوەکەی ١٩ی ئابی پەرلەمان.

لە میانەی هەواڵێکی ( سپی ) دا لە کۆبوونەوەی رۆژی ٣/٨ ی سەرۆکی فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان، بەپێی زانیارییەکانی سپی هەریەک لە سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی و کۆمەڵ پەشیمان بوون لەوەی کە بەشداری کۆبوونەوەی ٨/١٩ ی کرد بێت، بەڵام لەم روونکردنەوەیەدا ئەوە رەتدەکەنەوە.
 
١٩ی ئابی ساڵی ڕابردوو پەرلەمانی کوردستان کۆبوونەوەیەکی نائاسایی لە سەر هەمواری یاسای سەرۆکایەتی هەرێم ئەنجامدا بەڵام بەهۆی تەواونەبونی ژمارەی یاسایی پەرلەمانتاران کۆبوونەوەکە بۆ کاتێکی نادیار دواخرا.



PM:09:32:22/03/2016