زانکۆی سلێمانی مانگرتنی شکاند
سەرۆکی زانکۆی سلێمانی ڕایگەیاند کە لە زانکۆ لە ڕۆژی ٢٧ی ئەم مانگەوە دەست بە دەوام دەکرێتەوە و بایکۆت دەشکێنرێت.
د.سەڵاح سەعید سەرۆکی زانکۆی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند لە ٢٧ ئەم مانگەوە دەوام دەستپێدەکەنەوە و ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد ئەگەر بایکۆت درێژەی هەبێت ناتوانن قەرەبووی بایکۆتی ماوەی ڕابردوو بکەنەوە.
ناوبراو وتیشی داواکارین حکومەت بە شێوەیەکی دیکە بڕوانێتە خوێندنی باڵا و وتیشی "هەستمانکرد بە ڕاگرتنی دەوام خۆمان و خوێندکاران زەرەرمەند دەبن".
ئەمەش لە کاتێکدا دێت کە دژ بە بڕیاری پاشەکەوتکردنی موچەکانیان ماوەی زیاتر لە مانگێکە مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆی سلێمانی بایکۆتی دەوامکردنیان کردبوو.
AM:11:39:23/03/2016