هه‌رچه‌نده سه‌رکرده‌ی دیاری شیعه موقته‌دا سه‌در رایگه‌یاند که ده‌بێت عه‌بادی ئه‌مڕۆ کابینه‌ی نوێ پێشکه‌ش په‌رله‌مان بکات، به‌ڵام تا ئێستا عه‌بادی نه‌یکردووه، ئه‌مه له‌کاتێکدا ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان، بان کی‌مۆن به‌شداری کۆبوونه‌وه‌یه‌کی په‌رله‌مان ده‌کات.
میدیا عێراقییه‌کان بڵاویان کرده‌وه له‌م بارودۆخه نا ئاساییه هه‌ستیاره‌ی به‌غداددا بان کی‌مۆن سه‌رۆکی بانکی نێوده‌وڵه‌تی و سه‌رۆکی بانکی ئیسلامی له عێراقن و کۆبوونه‌وه‌یه‌کی داخراواین له‌گه‌ڵ ئیبراهیم جه‌عفه‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌دا کردووه.
وا بڕیاریشه ئه‌و سێ به‌رپرسه به‌شداری کۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق بکه‌ن.
ئه‌و سه‌ردانه له کاتێکدایه مانگرتنه‌کانی ده‌روازه‌کانی ناوچه‌ی سه‌وز به‌رده‌وامه سات له‌دوای سات فشار له‌سه‌ر عه‌بادی بۆ چاکسازی و راگه‌یاندنی کابینه‌ی ته‌کنۆکرات زیاتر ده‌بێت.