وێنە...لە ڕۆژی شانۆدا چی دەكرێت

27ی ئازار ڕۆژی جیهانی شانۆیە و چەندین شانۆگەری و چالاكی جۆراوجۆریش لەو ڕۆژەدا پێشكەش دەكرێت.

لەشار و شارۆچكەكانی كوردستان بۆ بۆنەی ڕۆژی جیهانی شانۆوە چەندین چالاكی جۆراوجۆر ئەنجام دەدرێت چەندین شانۆگەری جیاوازیش لە ناوچەكانی كوردستان پێشكەش دەكرێت.

لە شاری سلێمانی لە یادی ڕۆژی شانۆدا چوار شانۆگەری پێشكەش دەكرێت كە ئەوانیش بریتین لە شانۆگەرییەكانی (پەنارتی، ورچ، پەیكەر، مەڵەكەی پڕە لە كافر).

هەر لەم ڕۆژەدا چاپكراوێكی تایبەت بە شانۆ بڵاودەكرێتەوە و ساڵانەیەك لەلایەن تیپی شانۆی سالارەوە پێشكەشدەكرێت، ئەمە جگە لەوەی چەند خەڵاتێك دابەش دەكرێت.

هەروەها لە شاری هەولێر و شارۆچكەكانی كەلار و چەمچەماڵ و تەقتەق و خوڕماڵ و دەربەندیخان و ڕەواندز، چەند بەرهەمێكی شانۆیی نمایش دەكرێت.

هەر لە سلێمانی لە ڕۆژی 28/3 لە شانۆی (كچێك ژیان دەبەخشێتەوە بە مەرگ) لە هۆڵی بەدیعە دارتاشی پەیمانگای هونەرە جوانەكان نمایش بكرێت و لە رۆژی 29/3 شانۆیی (گوێبگرە عەبدولسەمیع) لە هەمان هۆڵ نمایش بكرێت.










PM:01:04:27/03/2016