سلێمانی بێ ئاو دەبێت
به‌هۆی زۆری ڕێژه‌ی بارانبارین‌و گۆڕینی رەنگی ئاوی دەریاچەی دوكان ئاوی هه‌ردوو پرۆژه‌ی یه‌ك‌و دووی دوكان – سلێمانی ڕاگیرا.
لەمبارەیەوە ئامانج محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی فه‌رمانگه‌ی ئاوی سلێمانی به ماڵپەڕیNNA ڕاگه‌یاند، به‌هۆی بارانبارین به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو، ڕه‌نگی ئاوی ده‌ریاچه‌ی دوكان گۆڕاوه، بۆیه ئه‌وانیش كاركردنی هه‌ردوو پرۆژه‌ی ئاوی یه‌ك‌و دووی (دوكان – سلێمانی)یان ڕاگرتووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، به‌هۆی ڕاگرتنی پرۆژه‌كانی ئاوی خواردنه‌وه‌شه‌وه، ئاو ناگاته سلێمانی‌و چاوه‌ڕوانی ئاساییكردنه‌وه‌ی كه‌شوهه‌وا ده‌كه‌ن، چونكه قوڕو لیتاو له‌ده‌ریاچه‌ی دوكان زۆربووه.
به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی فه‌رمانگه‌ی ئاوی سلێمانی ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو، هیچ واده‌یه‌ك بۆ كاركردنی پرۆژه‌كانی ئاوی (دوكان – سلێمانی) دیارینه‌كراوه، چاوه‌ڕوانی كۆتاییهاتنی بارانبارین ده‌كه‌ن، دوای ئه‌وه‌ش چاوه‌ڕوان ده‌بن، تا ئاوی ده‌ریاچه‌كه ئاسایی ببێته‌وه.
PM:08:49:27/03/2016