نرخی نەوت بەرز بووەوە

ئەمرۆ نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەرز بووەوە‌و بەرمیلێك نەوتی برێنت لە 41 دۆلار نزیك بووەتەوە.

ئەمرۆ 28/2، نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت (Crude Oil - Brent) لەبازاڕەكانی جیهاندا بە 40 دۆلار‌و 96 سەنت كڕین‌و فرۆش كراوە.

هەروەها نەوتی خاوی ئەمەریكا (Crude Oil - WTI) هەر بەرمیلێك بە 40 دۆلار‌و 9 سەنت‌و نەوتی خاوی ئۆپەیك (Crude Oil - Opec) بە 36 دۆلار‌و 19 سەنت كڕین‌و فرۆش كراوە.



PM:01:30:28/03/2016