٤ ملیار دینار بە سەر پزیشکو کارمەندانی تەندروستیدا دابەشدەکرێت
وەزیری تەندروستی ڕایگەیاند بڕی ٤ ملیار دینار لە لایەن وەزارەتی داراییەوە خراوەتە سەر حسابی وەزارەتی تەندروستی و دابەشدەکرێت بە سەر پزیشک و کارمەندانی تەندروستیدا.
ڕێکەوت ڕەشید وەزیری تەندروستی ئەمڕۆ 29/3 بە (NRT) ڕاگەیاند "ئەمڕۆ ٢٩ی ئازار بڕی ٤ ملیار دینار لەلایەن وەزارەتی داراییەوە خراوەتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی تەندرۆستی و لە بەیانییەوە پارەکە ڕەوانەی بەڕێوەبەرایەتییەکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک و هەڵەبجە و ڕاپەڕین و گەرمیان دەکەین و بۆ ئەوەی دابەشبکرێت بە سەر پزیشک و کارمەندانی تەندروستیدا".
PM:03:48:29/03/2016