"قوباد تاڵەبانی بۆ ئاساییكردنەوەی پەیوەندی كۆسرەت رەسوڵ‌و هێرۆ ئیبراهیم هانا بۆ بارزانی دەبات"
ماڵپەڕێكی نزیك لەپارتی رایدەگەیەنێت قوباد تاڵەبانی لەهەوڵی ئەوەدایە مەسعود بارزانی وەك نێوبژیوان پەیوەندییەكانی هێرۆ ئیبراهیم‌و كۆسرەت رەسوڵ ئاسایی بكاتەوە.
هه‌فته‌ی رابردوو كۆسره‌ت ره‌سوڵ جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتیی یه‌كێتیی له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی شه‌رقلئه‌وست وتی كه یه‌كێتی به‌ره‌و حزبی بنه‌ماڵه‌یی ده‌چێت و دارایی و ئیداره‌ی یه‌كێتیی له‌لایه‌ن هاوژینی تاڵه‌بانییه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه.
دواتر هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا به توندی هێرشی كرده سه‌ر كۆسره‌ت ره‌سوڵ و ره‌تیكرده‌وه دارایی یه‌كێتی له ده‌ستی ئه‌ودا بێ و رایگه‌یاند كه دارایی حزب له ده‌ست ئیداره‌ی گشتییه.
لەمبارەیەوە سەرچاوەیەك لەنوسینگەی تایبەتی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم بە مالپەڕی "وشە"ی نزیك لە پارتی دیموكراتی كوردستانی وتووە: "قوباد تاڵه‌بانی ئێسته له هه‌وڵی ساردكردنه‌وه‌ی نێوان هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د و كۆسره‌ت ره‌سووڵدایه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش داوای له مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كردووه هاوكار و پشتیوانی بێت".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی دا، كه پێشتر كاك قوباد رۆڵی هه‌بوو له كۆكردنه‌وه‌ی دایكی و كاك كۆسره‌ت، و په‌راوێزخستنی به‌رهه‌م ساڵحی جێگری دووه‌می سكرتێری گشتیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان.
سه‌رچاوه‌كه هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، له دوای نزیكبوونه‌وه‌ی هێرۆ خان و كاك كۆسره‌ت، به‌رهه‌م ساڵح ناڕه‌زایی خۆی له هێرشكردنه سه‌ر كاك قوباد تاڵه‌بانی له میدیاكاندا نیشاندا و له‌و كاته‌دا هه‌وڵده‌دا خۆی له كه‌یسی گه‌نده‌ڵی و كه‌ڵك وه‌رگرتن له پاره‌ی یه‌كێتی خۆی بێ به‌ری بكات و هه‌موو ئه‌و شكستانه بخاته ئه‌ستۆی ركابه‌ره‌كانی، سه‌رچاوه‌كه روونی كرده‌وه، كه پێشتریش هه‌وڵی له‌و شێوه‌یه له نێو یه‌كێتی درا وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ "نه‌وشیروان مسته‌فا" به‌ڵام شكستی هێنا.
PM:04:41:29/03/2016