"ئەو جاشایەتیەی پەكەكە لە شنگال بۆ حەشدی شەعبی دەیكات لە مێژووی كورددا نمونەی هەبووە؟!"

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان لە وتارێكدا هێرشی توند دەكاتەسەر پەكەكە‌و دەڵێت: پەكەكە‌و حەشدی شەعبی مونافەسەیانە لەسەر كاركردن بۆ ئێران.

ئۆمێد خۆشناو لەوتارێكدا كە لە ماڵپەڕی فەرمی رێكخستنەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان بڵاوكراوەتەوە دەنوسێت:
_با كەس خۆی سەخلەت نەكات، بەئیمانی رەبانی لە ئاو رونتر، پێناسە و سیما و چوارچێوەی پەكەكە و كلكەكانی ... ستراتیژیەتیان ڕوونە، كە نەینۆك شەرم لە خۆی دەكات ؟!!
_ئەی ئەوە نییە بەبێ شەرمانە فەرماندەی یەكینەكانی بەرخودانی شەنگال( یەبەشە) دەلێ: هێزی ئێمە گرێدراوی عیراقە نەك كوردستان...؟!!
_ئەرێ گەلۆ هەنوكە ئەنگۆ ئەوەم پێ بڵێن: ئەو كاسە لێسی و جاشایەتیەی پەكەكە لە شنگال بۆ حەشدی شەعبی وئاغاكانی بەغدا دەیكات لە مێژووی كورددا نمونەی هەبووە.....؟!
_من هەر پرسیارەو بۆ ئاسودەیی ویژدانی خۆم دەیكەم: ئاخۆ ئێوەش وای نابینن كە پەكەكە و حەشدی شەعبی مونافەسەیانە لەسەر ئەوەی كامیان زیاتر سەری خۆی بۆ ئێران شۆڕتر دەكاتەوە....؟!!
_ئەی باشە ئێوەش وای نابینن كەوا ئێران دەیەوێ گوریسی پەكەكە و حەشدی شەعبی لە عێراقدا بگەیەنێتە یەكتری...؟!
_ئەی هەموو ئەمانە كەشف بوونی ئەو دەستە چەپەڵە نییە، كە لە دژی ترسی ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی باشووری كوردستان خراونەتە كارەوە..؟!!

نوسەر هەروەها دەنوسێت:  _گەلۆ چ كالفامێك هەیە بروا بەوە بكات، لەكاتێكدا ئێران قورسایی ستراتیژی خۆی لەبەرگریكردنی سوریا سەرف بكات، كەچی لەم لاشەوە یەكینەكان كە هێشتا جورئەتی لادانی وێنەی بەشار ئەسەدو داگرتنی ئاڵای رژێمی سوریا ناكەن، كەچی بانگەشەی فیدراڵی ڕۆژئاواو و ناكۆكی سیناریۆ دارێژراوی ناكۆكی بوون لەگەڵ رژێمی ئەسەد لە میدیا سێبەرەكانی خۆیان بڵاو دەكەنەوە...!!
مەگەر تەنها كاڵفام و ئەحمەقی وەك خۆیان ئاسا بروا بەو مەهزەلەیە بكەن ...!!



AM:11:11:30/03/2016