نیوه‌ڕۆ ئه‌مڕۆ 3/30 له سه‌رکردایه‌تی هێزه چه‌کداره‌کان له شارۆچکه‌ی مه‌خمور ده‌مه‌قاڵی له‌نێوان پاسه‌وانه‌کانی به‌رپرسی میحوه‌ری مه‌خمور و وه‌زیری به‌گری عێراق روویدا.
شایه‌تحاڵێک به سپی راگه‌یاند ده‌مه‌قاڵێکه گه‌یشته ئاستی مشته‌کۆڵه‌و له‌یه‌کدان تا دوایی له‌یه‌ک جیاکرانه‌وه.
هۆکاری ئه‌و ده‌مه‌قاڵییه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سووربوونی پاسه‌وانه‌کانی خالید ئه‌لعوبه‌یدی وه‌زیری به‌رگری له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که نابێت پاسه‌وانه‌کانی هیچ به‌رپرسێکی تر به چه‌که‌وه نزیک ئه‌و هۆڵه‌ی شوێنی کۆبوونه‌وه‌که‌ی لێ‌بوو له سه‌رکردایه‌تی هێزه چه‌کداره‌کانی عێراق له مه‌خمور، ئه‌مه‌ش بووه مایه‌ی ناڕه‌زایه‌تی پاسه‌وانه‌کانی سیروان بارزانی.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه، دروستبوونی ئه‌و کێشه‌یه له‌لایه‌ن پاسه‌وانه‌کانی وه‌زیری به‌رگریه‌وه بووه، نه‌ک له‌لایه‌ن پاسه‌وانه‌کانی به‌رپرسه کورده‌کانه‌وه.
ئه‌و ناکۆکیه، دوای ئه‌وه‌ی به‌رپرسه باڵاکان پاسه‌وانه‌کانیان ئارام کرده‌وه، کێشه‌که کۆتایی پێهات.
ماوه‌ی دوومانگه عێراق به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هه‌رێم و نوێنه‌رانی هێزه هاوپه‌یمانه‌کانی دژی داعش، سووپایه‌کی زۆری هێناوه‌ته ئه‌و ناوچه‌یه‌و ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌که ده‌ستی به‌هێرشکردووه بۆ سه‌ر گونده‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش له پارێزگای موسڵ، به‌ڵام هه‌نگاوه‌کان زۆر به‌هێواشی به‌ڕێوه‌ده‌چن.