بەشار ئەسەد رەوانەی وڵاتی سێیەم دەكرێت

ئەمەریكا‌و روسیا لەسەر داهاتووی سوریا رێكەوتوون‌و بەشار ئەسەد رەوانەی وڵاتێكی سێیەم دەكەن.

بەپێی رۆژنامەی "حەیات"ی چاپی لەندەن جۆن كیری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا ژمارەیەك لە وڵاتانی عەرەبی ئاگادار كردوەتەوە كە سەبارەت بە داهاتووی سوریا لەگەڵ روسیا رێكەوتوون، یەكێك لەو خاڵانەی لەسەر رێكەوتوون ناردنی بەشار ئەسەد، سەرۆكی سوریا بۆ وڵاتی سێیهەم.

ناوی ئەو وڵاتەی بەشاری ئەسەدی بۆ رەوانە دەكرێت ئاشكرا نەكراوە.

ئەمەش لەكاتێكدا پێشتر بەشار ئەسەد لە دیمانەیەكدا لەگەڵ گۆڤارێكی روسی ئەمەر رەتكردبووە‌و رایگەیاندبوو لە سەردەمی قۆناغی گواستنەوە تەنیا دەستوری سوریا دەگۆڕدرێت‌و ئەو لەجێگەی خۆی دەمێنێتەوە، ئەمەش لەلایەن ئۆپۆزسیۆنی سوریاوە بەتوندی رەتكراوە كە لەو قۆناغەدا بەشار ئەسەد لەسەر كاربێت.



PM:03:04:31/03/2016