"بافڵ تاڵەبانی دەچێتە لەندەن و سەردانی نەوشیروان مستەفا دەکات"

بافڵ تاڵەبانی کورە گەورەی تاڵەبانی سەردانی لەندەن دەکات و چاوی بە نەوشیروان مستەفا، رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان دەکەوێت".

ماوەیەکە بافڵ تاڵەبانی کە لەهەندێک کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی و پارتی و لەگەڵ ئەندامانی سەرکردایەتی حیزبەکەیدا لەگفتوگۆ و کۆبوونەوەکان بەشداری دەکات، بە سەردانێک گەیشتە لەندەن و وا بڕیارە چاوی بە رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان نەوشیروان مستەفا بکەوێت.

لە سەرەتای نەخۆشیەکەیدا، بافل بە نوێنەرایەتی بنەماڵەی تاڵەبانی سەردانی نەوشیروان مستەفای لە لەندەن کردو ، ئەمە دووەم سەردانە ناوبراو ئەنجامی دەدات.

بافڵ تاڵەبانی لە ناوەراستی ئەم مانگەدا لەگەڵ عوسمانی حاجی مەحمود و قادری حاجی عەلی لە شۆڕش لە مالێ عوسمانی حاجی مەحمود کۆبووەوە.

ئەو سەردانەی بۆ لەندەن لەکاتێکدایە کە دوو رۆژە گۆڕان پرۆژەیەکی لێکنزیکبوونەوەو هاوپەیمانێتی پێشکەشی یەکێتی کردووە.
لەلایەکی ترەوە جێگری دووەمی سکرتێری گشتی د. بەرهەم ساڵح سێ رۆژە  گەیشتۆتە لەندەن و بەدوور نازانرێت چاوی بە نەوشیروان مستەفا بکەوێت. 



PM:10:25:31/03/2016