بارزانی دەستبەرداری پۆستی سەرۆکی هەرێم دەبێت
د. یوسف محەمەد گەرایەوە هەولێر

ئەمشەو لە کۆبوونەوەیەکدا بارزانی بڕیاری دا دەستبەرداری پۆستی سەرۆکی هەرێم بێت، هاوکات د. یوسف محەمەدیش گەرایەوە هەولێر بۆ سەر کارەکەی خۆی.
سەرچاوەیەکی بالآی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سپی راگەیاند " ئەمشەو مسعود بارزانی بڕیاری داوە دەستبەرداری پۆستی سەرۆکی هەرێم ببێت و لەکۆتایی ئەم مانگی نیسانەشدا کورسی سەرۆکی هەرێم لە پیرمام جێ دەهێڵێت".
هاوکات ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، لەسەرەتای هەفتەی داهاتووە د. یوسف محەمەد دەگەرێتەوە هەولێر و دەستدەکاتەوە بە کارەکانی وەک سەرۆکی پەرلەمان.
ئەم هەواڵە لە کاتێکدایە کە ١ ی نیسانەو، لە جیهاندا ئەمڕۆژە بەرۆژی درۆ ناسراوە، نە بارزانی دەستبەرداری پۆستەکەی دەبێت و نە پارتیش دەهێڵێت د. یوسف محەمەدیش بگەڕێتەوە سەرکارەکەی لە هەولێر.


AM:12:38:01/04/2016