کارگێری ئه‌نجومه‌نی سیاسی کۆمه‌ڵی ئیسلامی داوا له بارزانی ده‌کات جیاوازی له نێوان کوڕی خۆی و کوڕی خه‌ڵکیدا نه‌کات و ئه‌وه‌ش به‌هه‌نگاوێک بۆ درووستبوونی ده‌وڵه‌تی کوردی ناوزه‌د ده‌کات.
محه‌مه‌د حه‌کیم کارگێری ئەنجومەنی سیاسی کۆمەڵی ئیسلامی لەوتارێکدا به‌ناونیشانی ( بارزانی و دەوڵەتی کوردی ) ده‌ڵێت" بارزانی ئەگەر دەیەوێ دامەزرێنەری دەوڵەتی کوردی بێ و لەسەر دەستی ئەو گەلی کوردستان بگاتە ئامانج و ئاواتە گەورەکەی، با پەلە بکات، لە یەکخستنەوەەی ناوماڵی کورد بە لێبوردەیی و سنگفراوانی و خۆنەویستییەوە، با بە یەک چاو سەیری هەموولایەک بکات و مامەڵەیەکی وەک یەک لەگەڵ هەموو لایەنەکان بکات و جیاوازی نیوان کوڕی خۆی و کوڕی خەڵکی نەکات و پەرلەمان کارا بکاتەوە".
ناوبراو ده‌ڵێت" بارزانی دەتوانێت کاری بۆ بکات و سەروەری بۆ گەل بگێڕێتەوە، ئەوکات ئەو شەرەفەی پێدەبڕێ کە ببێتە دامەرزێنەری دەوڵەتی کوردی. ئێمە هەموومان وەک ئەو حەز بە دامەزراندنی دەوڵەتی کوردی دەکەین و کاری بۆ دەکەین".
له کۆتایی وتاره‌که‌یدا حه‌کیم پێیوایه " بارزانی دەتوانێت کاری بۆ ئه‌وه بکات که سەروەری بۆ گەل بگێڕێتەوە، ئەوکات ئەو شەرەفەی پێدەبڕێ کە ببێتە دامەرزێنەری دەوڵەتی کوردی. ئێمە هەموومان وەک ئەو حەز بە دامەزراندنی دەوڵەتی کوردی دەکەین و کاری بۆ دەکەین. بە ڕاستی توشی سەرسوڕمان دەبم کاتێک مێژوو دەرگای گەورە لە کەسانێک دەکاتەوە کە بە گەورەیی بچنە مێژووە، بەڵام مەخابن خۆیان نایانەوێت!ئەو مێژوەیان بۆ تۆمار کرێت".