وێنە...هودا و كریستاڵ و لەنیا ئەمە كۆیكردنەوە

یاری كلاسیكۆی نێوان هەردوو یانەی ڕیال مەدرید و بەرشلۆنە هونەرمەندان ڕاگەیاندنكاران دابەش دەكات بەسەر دوو بەرەدا و بەشێكیان لایەنگری ریاڵ و بەشێكی دیكەشیان هاندەری بەرشلۆنە بوون.

هودا خەلیلی ڕاگەیاندنكار و كریستاڵی گۆرانیبێژ و لەنیا عەبدوڵای پێشكەشكاری (NRT2) پشتگیری كردن و هاندانی یانەی ڕیال مەدرید كۆیكردنەوە، دڵخرۆشی خۆیان بە بردنەوەی ریاڵ دەربڕیوە.

لەنیا عەبدوڵا چەند ڕۆژێك پێش یارییەكە وێنەی خۆی بە درێسی ژمارە چواری یانەی ڕیاڵەوە بڵاوكردۆتەوە و لە پەیجەكەشی لە ئینستەگرام لەو زانیاریانەی دەربارەی خۆی بڵاویكردۆتەوە ئاماژەی بەوە هاندانی ئەو یانەیە كردووە.

كریستاڵ و هودا خەلیلیش كە پەیوەندی هاوڕێیەتی كۆیان دەكاتەوە، لە لایەنگری ریالیشدا هاوبەشن لە پەیجەكانیان لە ئینستەگرام وێنەی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و یاریزانەكانیان ریاڵیان بڵاوكردۆتەوە و دڵخۆشی خۆیان بە بردنەوەی ئەو یانەیە دەربڕیوە.






PM:02:42:03/04/2016