نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان زیاتر دابەزی

ئەمرۆ نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان دابەزی‌و نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت نزیك بە 38 دۆلار كڕین‌و فرۆش كراوە.

ئەمرۆ 4/4، نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت (Crude Oil - Brent) لەبازاڕەكانی جیهاندا بە 38 دۆلار‌و 6 سەنت كڕین‌و فرۆش كراوە.

هەروەها نەوتی خاوی ئەمەریكا (Crude Oil - WTI) هەر بەرمیلێك بە 36 دۆلار‌و 78 سەنت‌و نەوتی خاوی ئۆپەیك (Crude Oil - Opec) بە 34 دۆلار‌و 33 سەنت كڕین‌و فرۆش كراوە.

دابەزینی نرخی نەوت لە پاش لێدوانی بەرپرسانی ئێران لەسەر زۆركردنی بڕی هەناردەی نەوت بۆ بازاڕەكانی جیهان دێت.

له‌ئێستادا ئێران رۆژانه‌ دوو ملیۆن و 930 هه‌زار ملیۆن به‌رمیل نه‌وت ره‌وانه‌ی بازاڕه‌كانی جیهان ده‌كات.



PM:01:22:04/04/2016