مەلا بەختیار: دەبوایە د. یوسف محەمەد کۆبوونەوەی ١٩ ی ئابی دواخستایە

بەرپرسی دەستەی کارگێری مەکتەبی سیاسی یەکێتی پێوایە دەبوایە سەرۆکی پەرلەمان د. یوسف محەمەد دەسەڵاتی خۆی بەکاربهێنایەو کۆبوونەوەی ١٩ ی ئابی ئەنجام نەدایە.

مەلا بەختیار بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە دیدارێکی لەگەڵ تەلەفزیۆنی گەلی کوردستان وتی" لەو كۆبونەوەی كە لەگەڵ ئەمریكاو نەتەوە یەكگرتوەكان پێنج حزبەكە دانیشتین، پێش دانیشتنی پارلەمان لە 19ی ئاب، بڕیارمان ئەوەبو، پرسەكە دو حەفتە دوا بخرێ بۆ ئەوەی دەسەڵاتی سیاسی بتوانێ كێشەكە چارەسەربكات".

ناوبراو دەڵێت" "لەراستیدا لێرەدا دەمەوێ بڵێم ئێستا رەنگە بەڕێز د. یوسف خۆشی تێگەیشتبێ لەوەی كە دەبوایە وابكات، ئەگەر د. یوسف كە دەسەڵاتی هەبوو، كۆبونەوەكە نەكات، بوار بدات بە حزبەكان، دەسەڵاتی سیاسی گفتوگۆكانمان هەمەلایەنترو بەرپرسانەتر بكەین، مومكین بوو ئەو دو حەفتەیە زێڕین بووایە، بمانتوانیایە كێشەكان چارەسەر بكەین، د. یوسف دەسەڵاتەكانی خۆی بەكارنەهێنا، فراكسیۆنەكانیش بیروڕای جیاواز كەوتە نێوانیان هەریەكە بەجۆرێك قسەی كرد، ئێستا نامەوێ باسی بیروبۆچونی فراكسیۆنەكان بكەم".
لە درێژەدانی بەم پرسە، مەلا بەختیار وتیشی" مەلا بەختیار وتیشی "ئێمە لەوێ كە دانیشتین هەر پێنج حزبەكە بەگۆڕانیشەوە رێككەوتین، كە ئەو كۆبونەوەی پارلەمان نەكرێ، دەبوایە د. یوسف یەكەمین كەس بێ بەرپرسارێتی هەڵبگرێ، ئەوە لەگرێژنەی دەركرد، تا ئێستاشی خایاند، ئەو بڕیارەش دەرچوو سەرۆكی پارلەمان‌و وەزیرەكان دەربكرێن".

لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی، ئاشكرایكرد، دو مانگ‌و نیو پێش ئەوەی پارتی بڕیاربدات سەرۆكی پەرلەمان‌و وەزیرەكان نەهێڵێت بچنەوە، ئەمەمان خوێندبۆوەو لە بەیانەكەی كۆمیتەی ناوەندی پارتی ئاماژەی رۆشن هەیە، كە ئەم بڕیارە دەدەن، "ئێمە  لەگەڵ گۆڕان كۆبوینەوە، من‌و هەڤاڵ هێرۆ‌و هەڤاڵ دلێری سەید مەجید لەگەڵ بەڕێزان كاك نەوشیروان‌و كاك محەمەد تۆفیق رەحیم كۆبوینەوە، پێمانگوتن دو بڕیاری وا لەئارادایە دژی ئێوە، بۆمان شیكردنەوە بەرودی، بەداخەوە ئیحتیاتی پێویستی بۆ نەكرا، كە ئەنجامەكە قسەكەی ئێمە دەرچوو، بەڵام ئێمە بە كاروكاردانەوە مامەڵەمان نەكردوەو بەرپرسیارێتی كێشەكان هەڵدەگرین".
مەلا بەختیار لەو دیدارەدا جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە ئەوان وەک یەکێتی داوا دەکەن بەبێ مەرج رەوشی پەرلەمان ئاسایی بکرێتەوە.



PM:09:26:04/04/2016