نرخی نەوت زیاتر دابەزی

ئەمرۆ نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان دابەزی‌و نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت نزیك بە 37 دۆلار كڕین‌و فرۆش كراوە.

ئەمرۆ 4/5، نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت (Crude Oil - Brent) لەبازاڕەكانی جیهاندا بە 37 دۆلار‌و 42 سەنت كڕین‌و فرۆش كراوە.

هەروەها نەوتی خاوی ئەمەریكا (Crude Oil - WTI) هەر بەرمیلێك بە 35 دۆلار‌و 50 سەنت‌و نەوتی خاوی ئۆپەیك (Crude Oil - Opec) بە 34 دۆلار‌و 47 سەنت كڕین‌و فرۆش كراوە.

دابەزینی نرخی نەوت لە پاش لێدوانی بەرپرسانی ئێران لەسەر زۆركردنی بڕی هەناردەی نەوت بۆ بازاڕەكانی جیهان دێت.

له‌ئێستادا ئێران رۆژانه‌ دوو ملیۆن و 930 هه‌زار ملیۆن به‌رمیل نه‌وت ره‌وانه‌ی بازاڕه‌كانی جیهان ده‌كات
بریارە لە ناوەراستی ئەم مانگەدا وڵاتانی ئەندام لە رێکخراوی ئۆپێک و دەرەوەی ئەو رێکخراوەدا کۆبونوەیەک بۆ جێگیرکردنی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت ئەنجام بدەن کە ئەوەش کاریگەری راستەوخۆی دەبێت لەسەر داهاتووی نرخی نەوت.



PM:01:37:05/04/2016