بزانە ئەم جۆرە جگەرە چ كاریگەرییەی لەسەر پەیوەندی سێكسی دەبێت

ئەنجامی توێژینەوەیەك ئاشكرای دەكات كە كێشانی جگەرەی ئەلەكترۆنی كاریگەری لەسەر توانای سێكسی مرۆڤ و وەچە خستنەوەی دەبێت.

توێژینەوەكە لە زانكۆی هۆنگ كۆنگ ئەنجامدراوە و باسی لەوە كردووە زۆر كێشانی جگەرەی ئەلەكترۆنی بۆ ماوەیەكی بەردەوام، كاریگەری لەسەر توانای وەچە خستنەوە دەبێت و هۆكارێك دەبێت بۆ توشبوون بە نەزۆكی لاوازی سێكسی.

توێژەرەكان باسیان لەوە كردووە كە جگەرەی ئەلەكترۆنی جگە لە نیكۆتین چەند ماددەیەكی دیكەی كیمیاوی دەكرێتە پێكهاتەكەیەوە كە زۆرینەیان ماددەی شێرپەنجەین و وادەكات زیانەكانی ئەو جۆرە جگەرەی لە جگەرەی ئاسایی زیاتر بن.



PM:02:29:05/04/2016