ئەرۆدغان: پەكەكە یان دەبێت تەسلیم بێت یاخود لەناوچوون

سەرۆك كۆماری توركیا گەڕانەوە بۆ پرۆسەی ئاشتی بە دوور زانی‌و جەختی لەسەر ئەوە كردەوە كە راپەڕینی چەكداری پەكەكە بۆ هەمیشە سەركوت دەكات.

رەجەب تەیب ئەردۆغان لە وتەیەكدا رایگەیاند كە پارتی كرێكارانی كوردستان توركیای فریو داوە‌و متمانەكردنەوەی دووبارە بە پەكەكە مومكین نیە‌و وتی: "چیدی تەواو بوو، ئێمە كۆتایی بەم بابەتە دەهێنین".

ئەرۆدغان كە وتەكانی راستەخۆ لە كەناڵی (TRT)ی توركیا بڵاودەكرایەوە رەتیدكردەوە هەر جۆرە دانوستانێك لەگەڵ پەكەكە بكات‌و دوو رێگەی خستەبەردەم پەكەكەو وتی "تیرۆریستەكان دوو رێگە زیاتریان نیە، یان خۆیان تەسلیم بكەن، یان یەك بە یەك دەیانكوژین. لەتوركیا رێگەی سێیەم نیە، چونكە لە رابردودا هەوڵمان بۆ رێگەی سێیەم داوە بەڵام دەستەبەر نەبووە".



PM:02:50:05/04/2016